جیرارد ماڵئاوایی له خولی ئه‌مێریكا ده‌كات
ستیڤن جیرارد به فه‌رمی وازهێنانی خۆی له یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گاڵاكسی راگه‌یاند و نامه‌یه‌كی ماڵئاوایی له دوای خۆی بۆ هانده‌رانی جێهێشت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به داهاتووی خۆی بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 23 ئۆكتۆبه‌ری 2016، ستیڤن جیرارد دوای 2 ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گاڵاكسی ئه‌مێریكا ماڵئاوایی له یانه‌كه كرد و له ئینستاگرام نوسیویه‌تی: دڵگرانم كه هانده‌رانی گاڵاكسی جێده‌هێڵم، ئه‌وان زۆر نایاب و سه‌رنجراكێشن، هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌ستم به دووره‌وڵاتی نه‌كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌مڕۆ له پێگه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، جیرارد له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه كه له‌گه‌ڵ ستافی راهێنه‌رانی یانه‌كه‌ی پێشووی ئه‌زموونێكی نوێ تاقی بكاته‌وه.
جیراردی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له 1987 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی لیڤه‌رپوول كرد، دوای به‌سه‌ربردنی 29 ساڵ له لیڤه‌رپوول له هاوینی 2015 به گریانه‌وه ماڵئاوایی له یانه‌كه كرد و دوای 2 وه‌رز له خولی ئه‌مێریكا پێشبینی ده‌كرێت به پۆستێكی نوێوه بۆ لیڤه‌رپوول بگه‌ڕێته‌وه.