راى ئه‌نجوومه‌نى شورا.. شه‌رعييه‌تى جێگره‌وه‌ى پارێزگارى سلێمانى ده‌خاته ژێر ره‌حمه‌تى وه‌زيرى ناوخۆ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى شورا چاره‌نووسى پۆستى پارێزگار ده‌به‌ستێته‌وه به ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و بڕيارێكى ئاسۆ فه‌ره‌يدوونيش به نه‌بوو و بێ كاريگه‌ر له رووى ياساييه‌وه وه‌سفده‌كات.
به گوێره‌ى زانيارى ورد له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شوراى هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به پرسى پارێزگارى سلێمانى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نى شورا هه‌ڵوێست و راى ياسايى خۆى سه‌باره‌ت به داواكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له باره‌ى پۆستى پارێزگارى سلێمانى خستووه‌ته‌ڕوو.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، رۆژى 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، ده‌سته‌ى گشتى له ئه‌نجوومه‌نى شووراى هه‌رێمى كوردستان كۆبوووته‌وه بۆ تاوتوێكردنى داوايه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كه به نووسراوى ژماره 14198 له 8ى ئاب/ ئۆگستى 2016 ئاراسته‌ى كردووه.
له‌و نووسراوه‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆ، داواى بۆچوونى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى ده‌كات سه‌باره‌ت به پێدانى مۆڵه‌ت به پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵسانى پارێزگار به ته‌خويلكردنى جێگرى پارێزگارى سلێمانى به كاره‌كانى پارێزگارى سلێمانى به وه‌كاله‌ت.
هاوكات فه‌رمانگه‌ى ياسايى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له تێخوێنى وه‌زاره‌تدا، كه هاوپێچى داواكارييه‌كه‌ى كردووه، بۆچوونى خۆى ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، ئه‌وان واى ده‌بينن كه جێگرى پارێزگار ناتوانێت كاروئه‌ركه‌كانى پارێزگار له ئه‌ستۆ بگرێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ راشيگه‌ياندووه، ئه‌و ته‌خويلكردنه پێچه‌وانه‌ى حوكمه‌كانى هه‌ردوو مادده‌ى 1 و 2ى مادده‌ى بيستى ياساى پارێزگاكانه له هه‌رێمى كوردستان ژماره 3ى ساڵى 2009.
به گوێره‌ى ياساى كارپێكراو وه‌ك ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شورا تاوتوێكراوه، ئه‌گه‌ر ئاماده‌نه‌بوونى پارێزگار به هۆى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنه‌وه بێت ئه‌و كاته ده‌ست به‌كاربوونى يه‌كێك له جێگره‌كانى پارێزگار به‌نده به ده‌ست له كار هه‌ڵگرتنى پارێزگار له كاره‌كه‌يدا، دواى ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتن بۆ مۆڵه‌ت به‌خشين نه‌وه‌ك پێش ره‌زامه‌ندى وه‌رگرتن بۆ مۆڵه‌ته‌كه پشت به‌ستن به هه‌موو ئه‌وانه‌ى خرانه‌ڕوو، فه‌رمانى كارگێڕى ژماره 179 كه پارێزگارى سلێمانى نووسينگه‌ى تايبه‌ت له 24/8/2016 ده‌رچوو، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى راسپارده‌نى جێگرى پارێزگاره بۆ كاروبارى هونه‌رى به هه‌ڵسانى به ئيش و كاركارى پارێزگار به وه‌كاله‌ت، ئه‌و بڕياره بوونى ياسايى نييه (المعدوم)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌رچوونه له تايبه‌تكارى ده‌سه‌ڵات و هيچ كاريگه‌رييه‌كى ياسايى نابێت، چونكه هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له ياسادا نييه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شورادا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام فه‌رمانى كارگێڕى ژماره 178 كه له پارێزگارى سلێمانى نووسينگه‌ى تايبه‌ت له 24/8/2016 ده‌رچووه و هاوپێچى داواكارى رايه، ناوه‌ڕۆكى دوو بڕگه‌يه، يه‌كه‌ميان داواى مۆڵه‌تى پارێزگاره و دووه‌ميان ده‌ستنيشانكردنى جێگره‌وه‌يه‌تى له ماوه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌دا، ئه‌م نووسراوه به‌نده به ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌عى كارگێڕى پارێزگار كه وه‌زيرى ناوخۆيه، جا ئه‌گه‌ر داواكارييه‌كه ره‌تكرايه‌وه، ئه‌و كاته فه‌رمانى 178ى ئاماژه بۆ كرا‌و به هه‌ردوو بڕگه‌كه‌يه‌وه هيچ كاريگه‌رييه‌كى نابێت، وه ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى وه‌رگيرا به بێ مه‌رج ئه‌و كاته ئه‌و ره‌زامه‌ندييه هه‌موو فه‌رمانه‌كه ده‌گرێته‌وه. هه‌ردوو بڕگه‌ى مۆڵه‌ت و ده‌ستنيشانكردنى جێگره‌وه، ئه‌و كاته هه‌ردوو بڕگه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێن، چونكه مۆڵه‌تى پێدانى دواترى ره‌فتارێك وه‌كو ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته وايه، ئه‌مه‌ش به پێى بنه‌ما گشتييه‌كانى ياسا.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نى شوراى هه‌رێمى كوردستان سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له سێ خاڵدا چڕ كردووه‌ته‌وه و له‌و سێ خاڵه‌دا هاتووه:
1.مۆڵه‌تى پارێزگار و ته‌خويلكردنى ئه‌ركه‌كانى بۆ جێگره‌كه‌ى به پێى فه‌رمانى كارگێڕى ژماره 178 له 24/8/2016 ده‌رچووه به‌ندن به ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌عى كارگێڕى كه وه‌زيرى ناوخۆيه، جا ئه‌و ره‌زامه‌ندييه پێش وه‌خته بێت ياخود دواتر بێت.
2.سپاردنى ئه‌ركه‌كانى پارێزگارى سلێمانى به وه‌كاله‌ت به جێگرى پارێزگار بۆ كاروبارى هونه‌رى به پێى فه‌رمانى كارگێڕى ژماره 179كه له 24/8/2016 ده‌رچووه، به بڕيارێكى نه‌بوو (معدوم) داده‌نرێت.
3.له حاڵه‌تى ئاماده‌نه‌بوونى (غياب) پارێزگاردا يه‌كێك له جێگره‌كانى ماوه‌ى ئاماده‌نه‌بوونى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كه‌ى جێى ده‌گرێته‌وه به سيفه‌تى جێگرى پارێزگار.