ھێرشەكەی داعش لە جەدالە و دومیزی شنگال بوو
K24 – هه‌ولێر
ھێرشی چه‌كدارانی داعش لە ناوچه‌كانی جه‌داله و دومیز بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له رۆژئاوای شنگال تێكشكێنرا و نزیكەی 30 چەكدار كوژران.
هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بە پاڵپشتی فڕۆکەی هاوپەیمانان 9 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی داعشی تێک شكاند و شكست بە ھێرشەكەی ھێنا.
لەم ھێرشەدا نزیكەی 30 چەکداری داعش کوژران و بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان بەردەوامبوو، داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێرشیان كردبووه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له رۆژئاوای شنگال.
لە لایەكی ترەوە لە ئاسکی موسل، داعش بە چوار خۆکوژ ده‌ست به ھێرشێكی دیكه كردبوو، سێیانیان لە لایەن هێزه‌كانی پێشمەرگە کوژران.
ئەوەی دیكەشی خۆی لە نزیک خەڵکی سڤیلی ئاسكی موسڵ تەقاندەوە، بە ھۆیەوە دوو ھاووڵاتی برینداربوون.
ئه‌م هێرشانه‌ی داعش هاوكاته له‌گه‌ل هه‌شته‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆن ناوچه‌یه‌كی زۆریان له باكوور، رۆژهه‌ڵات و باشووری موسڵیان رزگار كردووه و نزیكی ده‌روازه‌كانی موسڵ بوونه.