به‌فه‌رمی، باشترین یاریزانی لاوی 2016 ده‌ستنیشان كرا
سانچێزی یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی بایرن میونشن خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ئه‌ورووپای بۆ ساڵی 2016 برده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی توتۆسپۆرتی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا باشترین یاریزانی لاوی ئه‌ورووپای بۆ 2016.
رۆژنامه‌ی توتۆسپۆرت سپۆنسه‌ری ئه‌م خه‌ڵاته‌یه و ساڵانه 30 رۆژنامه‌نووسی ئه‌ورووپی ده‌نگ بۆ باشترین یاریزانی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ ده‌ده‌ن، بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له مۆناكۆی فره‌نسا له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاته‌كه به سانچێز ببه‌خشرێت.
سانچێزی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵاتی ئه‌مساڵ كێبڕكێی كینگسلی كۆمانی هاوڕێی له بایرن میونشن و ماركۆس راشفۆردی یاریزانی لاوی مانچێسته‌ر یونایتد و جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی میلان كرد.
وه‌رزی رابردوو یاریزانی لاوی مانچێسته‌ر یونایتد (مارسیال) خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، پێشتریش مێسی، ئه‌گوێرۆ، فابریگاس، پاتۆ، باۆلتێلی، ڤان دێر ڤارت، واین روونی، ماریۆ گۆتۆتزێ، ئیسكۆ، پۆگبا، ره‌حیم ستێرلینگ ئه‌م خه‌ڵاته‌یان به‌ده‌ستهێناوه.