پێشمه‌رگه‌يه‌ك پێش شه‌هيدبوونى بۆ كوردستان24 قسه‌ى كرد
K24- هه‌ولێر
پێشمه‌رگه‌يه‌كى كوردستان، به‌ر له شه‌هيدبوونى لهميحوهرى باشيك، له‌دوا ساته‌كانى ژيانى قسه‌ى بۆ كوردستان24 كرد.
رابه‌ر زرار، پێشمه‌رگه‌يه‌كى كوردستان بوو، له‌گه‌ڵ دهستپيكى ئۆپه‌راسيۆنى گرتنه‌وه‌ى موسڵ، له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش لهميحوهرى باشيك، دواجار قسەی بۆ كوردستان 24 كرد و مژدەی سەركەوتنەكانی ھیزی پیشمەرگەی بە جەماوەری كوردستان گەیاند, وەك خیزانەكەی دەلین ئەو ساتە لەبیر ناكەن كە بۆ دواین جار رابەریان لە شاشەی كوردستان 24 بینی و لە ئیستاشدا شانازی بە شەھیدبوونی دەكەن.
له رۆژى 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكۆتبهرى 2016 ئۆپهراسينى گرتنه‌وه‌ى موسڵ ده‌ستى پێكرد، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانيان رووبه‌رێكى فراوان له‌ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ده‌ربهێنن و ئه‌و پلانه‌ى بۆ ئازادكردنى گونده‌كان داينابوو جێبه‌جێى بكات.