وێنه‌گرى ئه‌م ڤيديۆيه ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى عه‌ره‌بستانى سعووديه رايگه‌ياند، ئه‌و كه‌سه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى حه‌د ده‌ركردنى شه‌رعى بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ستگيركرا.
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاو كردووه‌ته‌وه تێيدا كه‌سێك له گۆڕه‌پانێكى تايبه‌تكراو بۆ حه‌د ده‌ركردن ئاماده‌كراوه و ئه‌و كه‌سه پێش جێبه‌جێكردنى سزاكه ماوه‌يه‌كى زۆر له كڕنووشدا ده‌مێنێته‌وه و دواتر به هۆى لێبوردنه‌وه له سزادان رزگارى ده‌بێت.
رۆژنامه‌كانى سعووديه باسيان له‌وه كردووه، كه‌سوكارى كوژراوه‌كه، له هه‌قى خۆيان خۆش بوونه و به‌و هۆيه‌وه بڕيارى له‌سه‌ردانى دواخراوه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوى لێبوردنى بۆ ده‌رنه‌كراوه.
پۆليسى عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه ئه‌و كه‌سه‌ى گرته ڤيديۆكه‌ى تۆمار كردووه ده‌ستگيركراوه و ره‌وانه‌ى لێكۆڵينه‌وه كراوه.
رۆژنامه‌ى سبقى سعوودى هۆشدارى داوه له تۆماركردنى ئه‌و جۆره ديمه‌نانه و به پێشێلكارييه‌كى روونى سيستمى سياسى عه‌ره‌بستانى وه‌سفكردووه.