كیمیچ ناوی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئاشكرا ده‌كات كه به مامۆستای خۆی ده‌زانێت
كیمیچ، ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی یانه‌ی بایرن میونش و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا به مامۆستای خۆی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2016، جۆشوا كیمیچ، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا بۆ وێب سایتی فه‌رمی (یۆێفا) جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه چاڤی هێرناندێزی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا به رابه‌ری خۆی ده‌زانێت.
كیمیچ كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كان له یۆرۆی 2016 ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ده‌شڵێت: چاڤی یاریزانێكی ئێجگار سه‌رسوڕهێنه‌ر و ته‌كتیكی بوو، ئه‌و سه‌ركرده‌ی نێو یاریگه بوو، سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی یاریگه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و باشترین خزمه‌تی به تیپه‌كه‌ی ده‌كات.
جۆشوا كیمیچی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له 2015 له‌سه‌ر داخوازی گواردیۆلا له یانه‌ی شتوتگارته‌وه بۆ بایرن میونشن گوستراوه‌ته‌وه، له كۆی 12 یاری له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه 7 گۆڵی تۆمار كردووه.