تیروپشكی چاره‌گی كۆتایی جامی ئینگلاند راكێشرا
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی قۆناخی ١٦ـی جامی ئینگلاند و ئاشکرابوونی ناسنامەی یانەکانی قۆناخی چارەگی کۆتایی، تیروپشک بۆ هەر ٨ یانەکە کرا و مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی ئۆلدترافۆرد میوانداریی وێستهام یونایتد دەکات، ئارسێناڵیش لە یاریگەی خۆی میوانداریی ساوسامتۆن دەکات.
لە یارییەکی دیکەشدا، هۆڵ سیتی میوانداریی نیوکاسل یونایتد دەکات، لیڤەرپوولیش له ئه‌نفێڵد رووبه‌رووی لیدز یونایتد دەبێته‌وه.
یارییەکانی چارەگی کۆتایی رۆژی ٢٩ـی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێن.
مانچێسته‌ر یونایتد پاڵه‌وانی جامی ئینگلاندی وه‌رزی رابردووه، كاتێك له یاری كۆتایی له یاریگه‌ی وێمبڵی رووبه‌ڕووی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس بووه و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به سوودی شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی هات، گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر له لایه‌ن خوان ماتا و لینگارد تۆمار كران.