قسه‌كانى مه‌لا به‌ختيار گۆڕان ده‌كات به دوو له‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ڵامى قسه‌كانى مه‌لا به‌ختيار بداته‌وه و هاوكات له ناو بزووتنه‌وه‌كه‌شدا داوا ده‌كرێت وه‌ڵامى نه‌درێته‌وه.
سايتى (KNNC)ى گۆڕان له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه گۆڕان، "به‌مزوانه وه‌ڵامی وته بێ بنه‌ماكانی مه‌لا به‌ختیار له دیداری میری" ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌و سايته‌ى گۆڕان قسه‌كانى مه‌لا به‌ختيارى به "بێ بنه‌ما" وه‌سفكردوون.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا مه‌لا به‌ختيار رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێك له ره‌خنه و هێرشى ميديايى ئه‌ندامانى گۆڕان بووه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هۆشيار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى گۆڕان، داوايكردووه وه‌ڵامى مه‌لا به‌ختيار نه‌درێته‌وه، به پاساوى ئه‌وه‌ى "شياوى وه‌ڵامدانه‌وه" نييه.
رۆژى پێنجشه‌ممه 27ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، له ميانى به‌شداريكردنى له پانێلێكى ديدارى مێريدا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختيار هێرشيكرده سه‌ر يوسف محه‌ممه‌د و به هۆكارى سه‌ره‌كى قه‌يرانه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى تۆمه‌تبار كرد.
مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسى يه‌كێتييه و هاوكات به‌رپرسيارى فراكسيۆنه‌كانى يه‌كێتييه له په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكاندا ره‌خنه‌ى له فراكسيۆنه‌كانيان و گۆڕان گرت، كه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌كته‌بى سياسى بڕياريانداوه.
ئه‌و گوتيشى: له هه‌موو په‌رله‌مانه‌كانى دنيا مه‌كته‌بى سياسى ژوورى تايبه‌تى هه‌يه و رێنمايى فراكسيۆنه‌كانيان ده‌كه‌ن.
باسى له‌وه‌شكرد، كه په‌رله‌مانتارانى گۆڕان و يه‌كێتى وتوويانه خۆ ئێمه قاز نيين، ده‌يفه‌رموون به گوێى مه‌كته‌بى سياسيتان مه‌كه‌ن.
هۆشيار عه‌بدوڵڵا له‌و باره‌يه‌وه له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه نووسيويه‌تى: "مەلا بەختیار شایانی وەڵامدانەوە نیە ، ئەو لە ئەساسدا بۆ ئەوە بەم لۆجیكە هەزەلیە ئەدوێ تا وەڵام بدرێتەوە، كەسێك رۆشنبیری سیاسی ئەوەندە نزم بێت پێیی وا بێت هەموو حزبە پێشكەوتوەكانی دونیا مەكتەبی سیاسیان هەیە! و ئەوانیش لە پەرلەمان ژوریان هەیە! و تا ئەوان بڕیار نەدەن پەرلەمانتار ناتوانێ بڕیار بدات! كەی شایستەی ئەوەیە لەگەڵیدا بكەویتە بەرخورد ؟!".
هۆشيار عه‌بدوڵڵا سه‌رنجى بۆ پرسى بێده‌نگى به‌رپرسانى گۆڕان له ئاستى كێشه ناوخۆييه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه و ره‌وشى ئيداره‌ى سلێمانى راكێشاوه و له‌و باره‌يه‌وه ره‌خنه‌ى له شوێنگره‌وه‌كانى نه‌وشيروان مسته‌فا گرتووه.
له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "ئەوانەی لە غیابی نەوشیروان مستەفادا گۆڕان بەڕێوە ئەبەن، لەبری وەڵامی ئەو دەنگانەی كە خەریكی تەمەلوقن بۆ بارزانی و پارتی، حەقە وەڵامی هەڵسوڕاوەكانیان بدەنەوە لەسەر هەڵوێستی بزوتنەوەكە لەسەر دۆخی هەرێم بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی، وەڵامی ئەوە بدەنەوە میدیای گۆڕان تاكەی ئاوا ئاراستە ئەكرێ؟ وەڵامی ئەوەی گۆڕان كەی ئەبێتەوە بە خۆی و لەم سڕبونە دەردەچێت و دێتە دەنگ و دەبێتەوە هێزە كاریگەرەكەی جاران...؟ ".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "شتێك كە شایستەی وەڵام بێت نیگەرانی هەڵسوڕاو و دەنگدەرانی گۆڕانه لە هەڵوێستی بزوتنەوەكەیان نەك ئەو دەنگە نەشازانەی كە لە ئەساسدا بە هۆی بێدەنگی گۆڕانەوە جورئەتی ئەوەیان تیا دروستبووه‌تەوە هەر رۆژە و لە ئاوازێك بخوێنن".