بۆچی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت ئه‌م وێنه‌یه پیشانی جیهان بدات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عید ئه‌حمه‌د به‌غیلی، كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵی یه‌مه‌نییه، به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك له گونده بچووكه‌كه‌یان، له نزیك شاری حوده‌یده، دووچاری به‌دخۆراكی بووه.
ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 18 ساڵییه، كه له‌تافی ته‌مه‌ندایه، ده‌بوایه له لووتكه‌ی چالاكیدا بووایه، به‌ڵام ئێستا به گوته‌ی پزیشكان، به له‌سه‌رخۆیی به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاو ده‌نێت.
به گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 7 ملیۆن كه‌س له یه‌مه‌ن، پێویستییه‌كان به هاوكاری مرۆیی به په‌له هه‌یه، به تایبه‌تیش خۆراك و پێداویستی پزیشكی، كه پتر له یه‌ك ملیۆن و 5 سه‌د هه‌زارییان منداڵن.
19 مانگه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی یه‌مه‌ن ده‌ستپێكردووه، له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له لایه‌نگرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن و میلیشیا حووسییه‌كان، كه شیعه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، به‌و هۆیه‌وه‌ش زیاتر له ملیۆنێك و 5 سه‌د هه‌زار منداڵی تووشی به‌دخۆراكی بوونه و رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
ئێستا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی نیشاندانی وێنه‌ی سه‌عیده‌ی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، ویژدانی جیهان له تراژیدیای شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن به ئاگا بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی به په‌له بگه‌یه‌ننه ئه‌و وڵاته.