نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی ئاوارەكانی مووسڵ ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لە سەرەتایی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ تا ئێستا 10 ھەزار كەس لە خەڵكی ناوچەكانی مووسڵ و دەوروبەری ئاوارە بوونە و چاوەرێ دەكرێت رەوشەكە خراپتر ببێت و زیاتر لە ملیۆنیك كەس ئاوارە ببن.

لیزا گراند رێكخەری كاروباری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە بەیاننامەكەدا بڵاویكردەوە، زیاتر لە 3 ھەزار كەس لە خەڵكی مووسڵ خۆیان گەیاندووەتە سەربازگەی حول لە باكوری رۆژھەڵاتی سووریا و ژمارەیەكی زۆریش لە دەروازەی دەشاشا لە سنووری سووریا گیریانخواردووە.

بە گوێرەی داتاكانی لایەنە پەیوەندیدارەكان تا ئێستا زۆربەی ئاوارەكانی شاری مووسڵ و دەروبەری روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە و لیزا گراند ئاماژەی بەوەش كرد كە پلان ھەیە شەش بۆ دروستكردنی شەش كەمپی دیكە بۆ ئەو ئاوارانە لە دەوروبەری مووسڵ جێگیركراون.