دەمیرتاش: پێویستە پەكەكە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ

K24 - ھەولێر

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە وەڵامی رۆژنامەی دۆیچە ڤیلەی ئەڵمانیدا رایگەیاند، كە ئەوان وەكو ھەدەپە ھیچ پەیوەندیەكیان لەگەڵ پەكەكە نییە و ئەوان بەشێك نین لە پەكەكە، چونكە ھەدەپە دژی شەڕ و ئاڵۆزییە، بۆیە ھەدەپە لە بەرامبەر چالاكیەكانی پەكەكە بەرپرسیارنییە.

دەمیرتاش داوای لەپەكەكە كرد كە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ. گوتیشی: "ئەو كەسەی كە پێڤاژۆی ئاشتی تێكدا رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بوو، ئەردۆغان بۆ ئەوەی رێژەی دەنگەكانی زیاد بكات و سنووری دەسەڵاتی خۆی زیاتر بكات، پێڤاژۆی ئاشتی تێكدا و دەستی بە شەڕكرد".

دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە پێویستە فشار بخرێتە سەر ئەردۆغان بۆ ئەوەی دەست لە سیاسەتی شەڕ بەردات و بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.