ئه‌مشه‌و نه‌یزه‌كێكی گه‌وره زۆر نزیكی گۆی زه‌وی ده‌بێته‌وه
ناسا رایگه‌یاند ئه‌مشه‌و نه‌یزه‌كێكی گه‌وره‌ی بوشایی ئاسمان زۆر نزیكی گۆی زه‌وی ده‌بێته‌وه، خۆشبه‌ختانه خۆی به زه‌ویدا ناكێشێت و تێپه‌ر ده‌بێت.
هه‌ندێ له زانایانی فه‌له‌كناسی سوپاسی ناسا ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی ئامرازی نوێ بۆ ده‌ستنیشان كردنی نه‌یزه‌كه مه‌ترسیداره‌كان.
ئامرازی نوێی ناسا پرۆگرامێكی كۆمپیوته‌رییه به‌ناوی سكوت و له تاقیگه‌ی ناسا له پاسادێنای كالیفۆرنیا تاقی كراوه‌ته‌وه و سیسته‌مێكی هۆشدارییه و داتاكانی تێلێسكۆپه‌كان سكه‌ن ده‌كات بۆ ئەوە شتانەی نزیكی گۆی زه‌وی دەبنەوە.
له‌كاتی دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر شتێكی جوڵاو له ئاسمان به په‌له ده‌زانێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر چ شوێنكی گۆی زه‌وی هه‌یه.
ناسا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین تێلێسكۆپ له ده‌وروبه‌ری گۆی زه‌وی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
نه‌یزه‌كێكی گه‌وره ئه‌مشه‌و به لای گۆی زه‌ویدا تێپه‌ڕه ده‌بێت كه شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26 تشرینی یه‌كه‌م له رێگه‌ی تێلێسكۆپه‌كانی ناسا دۆزراوه‌ته‌وه.
پرۆگرامی سكۆت به په‌له شرۆڤه‌ی داتاكانی كرد و زانی به‌ره‌و گۆی زه‌وی دێت، به‌ڵام به دووری نزیكه‌ی 500 هه‌زار كیلۆمه‌تری لێمان بزر ده‌بێت.