رێوڕهسمی بهخاكسپاردنی هێدی شاعیر
K24 - ههولێر:
رێورەسمی بە خاك سپاردنی شاعیری ناوداری كورد خالید حیسامی ناسراوە بە ھێدی، ئەمرۆ بە ئامادە بوونی بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و شاعیران و بنەماڵەكەی لە گۆرستانی پیرمام بەرێوەچوو و لە چەندین وتار باس لە تێكۆشانی ئەدەبی و سیاسی ئەم شاعیرە كوردە كرا.
ھەست و خەیاڵی شاعیرێكی ناسك خەیاڵ ئەمرۆ لە سەر دەستی ئەم كەسانە یە كە ھاتوون بۆ دواجار دوایین یادگاری كۆماری كوردستان بە خاك بسپێرن..ئەو كە تاوانی ھەموو دەربەدەرییەكانی ژیانی خستبوە ئەستۆی خۆی و بە كۆچی پێی گوتین :مەل خۆی سەری خۆی ھەڵگرێ ھێلانە بڵێ چی ؟ ھێدی شاعیری ھەموو كوردستان بوو..
تەمەن رۆیی و ئەمن ھەر مام بە ھیوات
نە ھیواكەم وەدی ھات و نە ئاوات
ھەموو ھەر دێن دەڵێن ھێدی سەبر كە
لە سەر ئەو سەبرە بوو ئاوام بە سەر ھات