یاریزانێكی نیشته‌جێی ئه‌ورووپا: به‌هیچ یاریزانێكی كورد سه‌رسام نیم
رۆژگار زرار، یاریزانێكی كورده و له خولی پله‌سێی نه‌مسا یاریی ده‌كات، له دیمانه‌یه‌كی كوردستان24ـدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له كوردستان یاریزان پێش ناكه‌وێت و له به‌رسێڤیكیشدا ده‌ڵێت: به‌هیچ یاریزانێكی كورد سه‌رسام نیم.
رۆژگاری ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له وڵاتی سوید به‌شداریی له جامی كۆنیفای 2014 كردووه، باس له‌وه‌ش ده‌كات هه‌ركاتێك هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بانگهێشتی بكات به خۆشحاڵییه‌وه یاریی بۆ كوردستان ده‌كات.
رۆژگار باس له‌وه‌ش ده‌كات كه گرێبه‌ستی زۆری له كوردستان پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت نایه‌وێت بگه‌رێته‌وه كوردستان، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بگه‌رێمه‌وه جارێكی دیكه درێسی یانه‌ی هه‌ولێری پێشووم ده‌پۆشمه‌وه.
رۆژگار زرار، له دایكبووی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ی باشووری كوردستانه، سه‌ره‌تا له لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كردووه، دواتر ده‌چێته توركیا و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بێشكتاش ده‌كات و دواتر هه‌ر له هه‌مان وڵات یاریی بۆ قه‌یسه‌ری سپۆر ده‌كات، پاشان به‌ره‌و وڵاتی نه‌مسا ده‌چێت و یاریی بۆ یانه‌ی Favoritner Athletikclub تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌رده‌وامه و له 2013 وه‌ك نازناوی باشترین یاریزان و گۆڵكاری خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.