بەڤیدیۆ.. لەبەردەم نەوشیروان مستەفا بە پێشمەرگە دەگوترێت مورته‌زه‌قه
K24- هه‌ولێر
له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا، تێيدا كه‌سێك كه خۆى به بێلايه‌ن وه‌سف ده‌كات،له‌به‌رده‌م رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ى شه‌ڕى موسڵيان پێ ده‌كرێت، من پێيان ناڵێم پێشمه‌رگه، به‌ڵكو ئه‌وانه مورته‌زه‌قه و جاش و موسته‌شارن"
لە كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان لە لەندەن، كە تێیدا نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەیە، كەسێك سووكایەتی بە پێشمەرگەی كوردستان دەكات و ئامادەبووانی كۆنفرانسەكەش چەپڵەی بۆ لێدەدەن.
بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕی كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاو كراوەتەوە، كەسێك بە ناوی "رۆستەم عەزیز سلێمان" كە خۆی بە كەسێكی بێلایەن وەسف دەكات و له‌كۆنفرانسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له له‌نده‌ن دەڵێت: "ئەو كەسانەی كە ئێستا شەڕی مووسڵ‌یان پێ دەكرێت، من پێیان ناڵێم پێشمەرگە، ئەوانە مورتەزەقە و جاش و موستەشارن"
هه‌رئەو كەسە داوا لە گۆڕان دەكات، مادام هێزی چەكداری دروست ناكات، تۆڕێكی سیخوڕی "بۆ تیرۆركردنی هەندێك خەڵك" دروست بكات و دووپاتی دەكاتەوە "گۆڕان هێزی چەكداری دروست ناكات، دەزگایەكی جاسووسی دانێن، 10 كەسی وەك من بنێرنەوە، كێ دەڵێن بۆی دەكوژم."