بە ڤیدیۆ..ھاووڵاتیانی مووسڵ لە دەستی داعش رادەكەن

kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە نزیك مووسڵ رایگەیاند: "ئەو ھاووڵاتیانەی ناوچەكانیان لە دەستی داعش رزگار كراوە یان رێگەی ھەڵاتنیان بۆكراوەتەوە، بەرەو كەمپی خازر رادەكەن و خۆشحاڵن كە ناوچەكانیان كۆنتڕۆڵكراوەتەوە".

ژمارەیەك ھاووڵاتی كە بۆ كوردستان24 دوان: "باس لە زووڵمی چەكدارانی داعش دەكەن دەرھەق بە ھاووڵاتیانی سڤیل".

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ ھێزە عێراقییەكان لە سێ قۆڵەوە ھێرشیان بۆسەر مووسڵ دەستپێكرد، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان سوپای عێراق لە ناوەندی مووسڵ نزیك بووەتەوە.