شيكارى.. په‌يه‌ده و ره‌ققه ده‌بنه به‌هێزترين كارتى ئه‌مريكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پلانى رووسيا و توركيا

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسيا له باره‌ى ره‌وشى شارى ره‌ققه‌ى سوورياوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌شداريكردنى كورد له پرۆسه‌ى له‌ناوبردنى داعش پێگه‌ى كورد به ئاراسته‌ى پێكهێنانى فيدراڵييه‌تى سووريا به‌هێزتر ده‌كات.
ئه‌مريكا رايگه‌ياندووه، كورد ته‌نيا هێزه له ئێستادا ده‌توانێت هێرش بكاته سه‌ر ره‌قه، به‌ڵام ئه‌وه ماناى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت، رزگاركردنى ره‌ققه ببێته پشتيوانى پێكهێنانى فيدراڵى سووريا.
ئه‌ندامى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئيتحادى رووسيا، ئه‌ليكسه‌نده‌ر باباكوڤ رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له رێى به‌شداريپێكردنى كورد له پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه‌دا به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى داوه‌ته ده‌سته‌وه كه نيازى هه‌يه پشتيوانى بيرۆكه‌ى فيدراڵيه‌تى سووريا بكات.
هه‌روه‌ها وتوويه‌تى: له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا بۆمان روون نييه ئايا ئه‌مريكا به نيازه ئاشتى له سووريا به‌دى بهێنێت، ياخود به دوور نازانرێت پشتيوانى بيرۆكه‌ى فيدراڵى سووريا بكات.
هه‌روه‌ها ناوچه‌يه‌كى خودبه‌ڕێوبه‌رى بۆ كورد له سووريا دابمه‌زرێنێت.
پێشتر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش جه‌نه‌راڵ ستيڤن تاونسند رايگه‌ياندبوو، هێزى وشكانى سه‌ره‌كى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى ره‌ققه‌دا بريتى ده‌بێت له هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه) هێزى سه‌ره‌كى ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه‌ن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياندبوو، به‌م نزيكانه پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌و پلانه‌ى ئه‌مريكا به توندى له لايه‌ن توركياوه ره‌تده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان نه‌يارێتى توندى خۆى له باره‌ى به‌شدارى كورد له شه‌ڕى ره‌ققه راگه‌ياندووه.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: توركيا بڕواى وايه هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى هێزى تيرۆريستيين.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ناكرێت له ژێر هيچ پاساوێكدا هاوكارى ئه‌و هێزانه له لايه‌ن هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه بكرێت.
ئه‌ردۆغان له‌وه‌ش زياتر باسى له‌وه كردووه، كه سوپاى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه شه‌ڕى ره‌ققه بكات.
له لايه‌ن خۆيه‌وه ساڵح موسليم، هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى رايگه‌ياند، رزگاركردنى ره‌ققه ئه‌وله‌ويه‌تى كورده.
له مانگى ئايار/ مايۆى رابردووه‌وه هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى و كورد پرۆسه‌ى رزگاركردنى ره‌ققه‌يان ده‌ستپێكردووه.
له‌و كاته‌وه هێزى كورديى له رۆژئاواى كوردستان كه خۆى له يه‌كينه‌كان ده‌بينێته‌وه، توانيويانه چه‌ندين گوند و ناوچه رزگار بكه‌ن.
رۆژنامه رووسييه‌كه نووسيويه‌تى: خواست و داخوازييه‌كانى كورد له سووريا زۆر روونن.
له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: نوێنه‌رى په‌يه‌ده له عێراق غه‌ريب حه‌سۆ، رايگه‌ياندووه، هێزه‌كانيان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ره‌ققه و ده‌يخه‌نه چوار چێوه‌ى ئه‌و ئيداره خۆ به‌ڕێوبه‌رييه‌ى درووستيان كردووه.
له مانگى ئازار/ مارسى رابردووه‌وه كورد له سووريا سيستمى رۆجئاڤاى ديموكراتى دامه‌زراندووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ديمه‌شق به‌رده‌وام ئه‌و پرۆسه‌يه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ئاماده نيين له باره‌ى دابه‌شكردنى سووريا و يه‌كپارچه‌يى خاكى سوورياوه هيچ سازشێك بكات و رووسياش پشتيوانى ئه‌و خواسته‌ى سووريا ده‌كات.
شيكه‌ره‌وه‌ى سياسى سووريا تاڵب زيفا رايگه‌ياند، سياسه‌تى هه‌ندێك وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رايده‌گه‌يه‌نن جياوازه.
ئه‌مريكاييه‌كان كارتى كورد به‌كارده‌هێنن، بۆ درووستكردنى فشار له‌سه‌ر توركيا كه دژى به‌شداريكردنى هێزه‌كانى سورياى ديموكراتييه له شه‌ڕى ره‌ققه و له‌و رێگه‌يه‌وه ده‌يانه‌وێت له‌يه‌ك نزيك بوونه‌وه‌ى توركيا و رووسيا له بار به‌رن.
له هه‌مان كاتدا زۆر به باشى د‌رك به‌وه ده‌كرێت كه هێزه‌كانى سووريا به پشتيوانى رووسيا ده‌توانن شارى حه‌له‌ب كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و داعشى لێ ده‌رپه‌ڕێنن.
هه‌ر بۆيه واشنتن هه‌وڵده‌دات هاوپه‌يمانه‌كانى خۆى واته هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌هێز بكات و له ناوچه‌يه‌كى ديكه‌ى سووريادا كه ره‌ققه‌يه پێگه‌يان مه‌حكه‌متر بكات.
له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت ده‌سته‌به‌رى كارتى نوێى فشار بكات بۆ ئه‌وه‌ى فشار بخاته سه‌ر ديمه‌شق و مۆسكۆ. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و راگه‌ياندنه‌ى په‌يه‌ده له‌به‌ر چاو بگيرێت كه ده‌خوازێت ره‌ققه بخاته سه‌ر پڕۆژه سياسييه‌كه‌ى خۆى.
له ئه‌نجاميدا به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌مريكا لێدوان له باره‌ى پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى سوورياوه ده‌ده‌ن، كه ئه‌وه‌ش هه‌ر خزمه‌تكردنى ئه‌جێنداى ئه‌و وڵاته‌يه له سووريادا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ رۆژنامه‌ى يه‌نى شه‌فه‌قى توركيا بڵاويكردووه، كه هه‌ريه‌ك له توركيا و رووسيا پيلانێكى هاوبه‌شيان داناوه بۆ له‌باربردنى پلانى ئه‌مريكا له باكوورى سووريا.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: توركيا و رووسيا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، پلانى ئه‌مريكا له باكوورى سووريا شكستپێبهێنن.
به پێى رۆژنامه‌كه ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده)ه‌وه واقيعێكى نوێ له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان) درووستبكات.
به گوێره‌ى رۆژنامه‌كه ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت له خاڵى په‌ڕينه‌وه‌ى يه‌عربييه‌ى نێوان عێراق و سووريا تا ده‌گاته حه‌سه‌كه و قاميشلۆ و كوبانێ و گرێ سپى و جه‌رابلووس و ئه‌عزاز و له‌وێشه‌وه بۆ عفرين له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده و هه‌رێمێكى كوردى له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنێت.
به گوێره‌ى پيلانه‌كه‌ى توركيا و رووسيا, هه‌ردوو وڵات كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ره‌وشى حه‌له‌ب و لازقيه و ئيدلب و حه‌سه‌كه و دێرزوور و ره‌ققه ئاسايى بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ناوچانه بيگڕێنه‌وه بۆ ره‌وشى پێش درووستبوونى شه‌ڕى سووريا، به‌و واتايه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و په‌يه‌ده له ناوچه‌كه كۆتايى پێ بهێنن.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: له‌شكركێشى سه‌ربازى توركيا به ناوى قه‌ڵغانى فورات بۆ باكوورى سووريا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ ئه‌نجامدراوه.
پێشتريش سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت ناوچه‌يه‌كى ئارام له باكوورى سووريا داببڕن، كه رووبه‌ره‌كه‌ى 5 هه‌زار كيلۆمه‌تر چوارگۆشه بێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ميليشياكانى سوپاى سوورياى ئازاد كه به پشتيوانى توركيا شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌ره‌و سه‌نته‌رى شارى حه‌له‌ب ده‌يانه‌وێت پێشڕه‌وى بكه‌ن.
هێزه‌كانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د له‌و ناوچانه پاشه‌كشێيان كردووه، كه به پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ى رووسيا و توركيا ناويان هاتووه و ته‌نيا له لازقيه و ته‌رتووس ده‌مێننه‌وه.
رۆژنامه‌كه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، كه له‌شكركێشى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر هه‌بوونى ئه‌و رێككه‌وتنه و فڕۆكه‌كانى رووسياش له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواييدا هيچ بۆردومانێكى به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى نه‌كردووه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئيگۆر كوناشينكۆڤ رايگه‌ياندووه، ماوه‌ى 13 رۆژه فڕۆكه رووسييه‌كان بۆردومانى حه‌له‌بيان نه‌كردووه.
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين داواى سوپاى بۆ چاودێريكردنى بۆردومانى ئاسمانى حه‌له‌بى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
يه‌نى شه‌فق ئاشكراشيكردووه، كه رووسيا و توركيا ده‌يانه‌وێت دانيشتوانى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا بگێڕنه‌وه شوێنى خۆيان و ناوچه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌يه‌ده ده‌ربهێنن، كه ئه‌وه‌يان خواستى ئه‌ردۆغان بووه.
له به‌رامبه‌ر به‌ديهێنانى ئه‌و ئامانجه‌ى ئه‌ردۆغاندا، رووسياش داوايكردووه، له‌و ناوچانه‌ى ده‌خرێنه ژێر هه‌ژموونى توركيا به‌ره‌ى شام كه به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشووه له ناوچه‌كان نه‌مێنن.
له كاتێكدا كه ميليشياكانى سوپاى سوورياى ئازاد روويان له حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى باكوورى كردووه, توركيا به‌رده‌وامه له ناردنى سوپا بۆ سه‌ر سنووره‌كان.
سوپاى توركيا رايگه‌ياند، يه‌كه‌كانى تانك و زرێپۆشى ره‌وانه‌ى ناوچه‌ى ئيسلاحيه‌ى ويلايه‌تى غازى عه‌نتابى هاوسنوورى سووريا كردووه و ئه‌مڕۆش ئه‌و هێزانه‌ى توركيا گه‌يه‌ندرانه ناوچه‌ى سلۆپى و به ئاراسته‌ى سووريا بڵاوه‌يان پێده‌كرێت.