بە ڤیدیۆ..ھێزە عێراقییەكان لە ناوەندی مووسڵ نزیكبوونەتەوە

لە دەروازەی مووسڵ شەڕێكی سەخت لە ئارادایە
kurdistan24.net

K24 - عەلیە رەش

ھێزە عێراقییەكان لە پێشڕەوی تەواودان بەرەو ناوەندی شاری مووسڵ و چەند گوندێكی دیكەیان لە دەستی داعش رزگاركرد.

سۆران كامەران پەیامنێری لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "لە چوار چێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ سوپای عێراق ھەر یەك لە گوندەكانی عەلیە رەش، لەك، جەلخوان، شەھرەزاد، خوتەیلە، تەپڕەق زیارەتیان لە دەستی داعش رزگاركرد".

گوتیشی: "ئێستا شەڕێكی سەخت لە باشووری مووسڵ لەنێوان ھێزە عێراقییەكان و چەكدارانی داعش لە ئارادایە و سوپای عێراق كەمتر لە 4 كیلۆمەتر لە دەروازەی شاری مووسڵ نزیكبووەتەوە و لە پێشڕەویدان بۆ ئازادكردنەوەی شاری مووسڵ".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئێستا فیرقەی 9 سوپای عێراق لە ھەوڵی ئەوەدان بچنە ناوەندی شاری مووسڵ و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داھاتوودا ھێزە عێراقییەكان بچنە نێو مووسڵ".