به‌په‌له..یانه‌یه‌كی خولی نایابی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كات
K24 ـ سلێمانی
یانه‌ی سیروانی نوێی شاری سلێمانی كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له خوله‌كه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ یاریزانانی یانه‌ی سیروانی نوێ بایكۆتی مه‌شق و راهێنانه‌كانیان كردووه، له كاتێكدا سبه‌ی یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه چاوه‌ڕێیان ده‌كات، كاتێك له نێو یاریگه‌ی خۆیان ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌بنه‌وه.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه یاریزانه‌كان ئاماده نین یارییه‌كه‌ی سبه‌یان ئه‌نجام بده‌ن تا به‌شێكی زیاتر له مووچه و گرێبه‌سته‌كانیان بۆ خه‌رج نه‌كرێت.
یانه‌ی سیروانی نوێ ئه‌م وه‌رزه له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شانبه‌شانی یانه‌كانی (هه‌ندرێن، كه‌ركووك، شێروانه، سیروانی نوێ، ئارارات، زاخۆ و گاره) یاری ده‌كات.
پێكهاته‌ی نوێی یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان