بارسێلۆنا به‌بێ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی رووبه‌ڕووی سێڤییا ده‌بێته‌وه
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سێڤییا گه‌شتی هه‌رێمی ئه‌نده‌لووسی كردووه، ئه‌م یانه‌یه‌ش زۆرترین قوربانی ده‌ستی مێسییه.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، یانه‌ی سێڤییا له یاریگه‌ی رامۆس سانچێز له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ری بكات.
ئێنریكی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ ئه‌م یارییه لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی راگه‌یاندووه كه پێكهاتوون له (گۆڵپارێز: تیر شتیگن و سیلیسن)، به‌رگریكار: (ماسكیرانۆ، لۆكاس دین، سێرجی رۆبێرتۆ، بۆسكێتس، ئۆمتیتی)، ناوه‌ڕاستكاران: (راكیتیچ، دینیس سوارێز، ئاردا توران، رافینیا، ئه‌ندری گۆمێز)، هێرشبه‌ران: (پاكۆ ئه‌لكاسێر، مێسی، سوارێز و نێیمار).
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئێنریكی بۆ ئه‌م یاریزانه دوو یاریزانی لاماسیای بۆ ئه‌م یارییه سه‌رخستووه كه بریتین له (نیلی و مارلۆن).
ئێنریكی بۆ یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا له تواناكانی 5 یاریزانی بێبه‌ش: (جیرارد پیكێ، جۆردی ئالبا، ئه‌ندرێس ئینیێستا، ماتیۆ، ئه‌لێكس ڤیدال).
به گوێره‌ی ئامارێك، یانه‌ی سێڤییا له وه‌رزه‌كانی رابردوو زۆرترین جار بۆته قوربانی ده‌ستی مێسی، به‌وپێیه‌ی له كۆی 28 یاری له پاڵه‌وانییه‌تییه جیاوازه‌كاندا، مێسی 26 گۆڵی له تۆڕی سێڤییا كردووه، وه‌رزی رابردووش كاتێك سێڤییا له بارسێلۆنای برده‌وه، مێسی له‌م یارییه‌دا به‌شداری نه‌كرد و به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخرابووه‌وه.