ملیاردێری كۆمارییه‌كان چۆن به په‌یژه‌ی سیاسی‌دا سه‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رجه‌م ناوه‌نده سیاسییه‌كانی جیهان، چاوه‌ڕوانی سێشه‌ممه 8ى تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016ن، كه تێیدا ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ بۆ سه‌رۆكی چوار ساڵی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
لێره‌دا چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیانی دۆناڵد ترامپ، ملیاردێری پێشوو و كاندیدی ئێستای كۆمارییه‌كانه بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی حزبه‌كه‌ی خۆیشی، پاڵپشتی ناكه‌ن.
2016 بووه كاندیدی سه‌ره‌كی پارتی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
2015 ترامپ پاڵاوتنی خۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند
2013 نووسینگه‌ی داواكاری گشتی ویلایه‌تی نیویۆرك، سكاڵای له دژی "زانكۆی ترامپ" تۆماركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناونانی "زانكۆكه‌ی" پێشكه‌ش به لایه‌نه یاساییه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌كردووه.
2005 كردنه‌وه‌ی "زانكۆی ترامپ"ی راگه‌یاند
2005 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ميلانيا كناوس, نمایشكاری جلوبه‌رگی سلۆڤینی به‌ناوبانگدا كرد.
2004 به‌شداری له یه‌كمه به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی "راهێندراو The Apprentice"دا كرد.
1999 لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێنا، بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له خووله‌كانی داهاتوو.
1996 ئیمتیازانی رێكخراوی "شاجوانی كه‌ون"ی كڕییه‌وه.
1993 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مارلا مابڵز، نمایشكاری جلوبه‌رگی ئه‌مه‌ریكیدا كرد و ساڵی 1999 لێی جیابووه‌وه.
1991 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارى له دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا كرد، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئابووری.
1989 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی‌دا كرد.
1987 یه‌كه‌م كتێبی خۆی به‌ناوی "هونه‌ری رێككه‌وتن – فن الصفقة" بڵاوكرده‌وه.
1987 رێكخراوی خێرخوازی "دۆناڵد ترامپ"ی دامه‌زراند.
1983 كۆتایی به بنیاتنانی "تاوه‌ری ترامپ" هێنا له نیویۆرك.
1977 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئیڤانا زیلینكۆڤای چیكیدا كرد و ساڵی 1990 لێی جیابووه‌وه.
1974 بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی باوكی، كه دواتر بووه "رێكخراوی ترامپ".
1972 ده‌ستیكرد به فرۆشتنی یه‌كه‌م پرۆژه‌ی خانووبه‌ره‌ی به‌ناوی "گوندی سیوفتۆن", كه قازانجه‌كه‌ی نیو ملیۆن دۆلار بوو.
1968 كۆلێژی "وارتۆن بۆ بازرگانی و پاڵپشتی دارایی" له زانكۆی په‌نسلڤانیا ته‌واو كرد.
1946 دۆناڵد ترامپ جۆن، له 14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵه‌دا، له شارۆچكه‌ی كوینزی نیویۆرك له دایكبوو.
سه‌رچاوه: CNN