دیكتاتۆرە گەنجەكە بە موشه‌ك په‌یامێك بۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا دەنێرێت

K24 - ھەولێر

كیم جۆنگ ئون رێبه‌ری كۆریا باشوور له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا مووشه‌كێكی بالستیك تاقی ده‌كاته‌وه‌ و توانایی گه‌یشتنی بۆ ئه‌مریكای هه‌یه‌.

مووشه‌كی BM-35 توانایی گەیشتن بە مەودای 1800 مایلی هه‌یه‌ و ده‌گاته‌ خاكی ئه‌مریكا له‌ گوام.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ كۆریای باشوور رایگه‌یاند پیۆنگ یانگ ده‌یهه‌وێ بە تاقیكردنەوەی مووشەكی بالستیك په‌یامێكی به‌هێز بۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا بنێرێت، كه‌ سیۆل چاودێری جموجوڵی مووشه‌كی كۆریای باكوور ده‌كات.