10 راستی لەبارەی عێراقەوە نەتزانیوە
K24 – هه‌ولێر
عێراق ته‌نیا ئه‌و وڵاته نییه كه ئه‌مڕۆ به شه‌ڕ و كوشتن و تایفه‌گه‌ری و داعش ناسراوه، به‌ڵكو زۆر شتی دیكه‌شی هه‌یه كه نه‌تزانیوه و پێویسته بزانی.
10 شتی نه‌زانراو له‌باری عیراق
- رۆژی له دایكبوون، یه‌كی مانگی ته‌موز
نزیكه‌ی نیوه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی رۆژی ساڵیادی له دایكبوونیان ته‌نیا رۆژێكه.
عێراقییه‌كان تا به‌ر له سه‌رژمێری تۆماری باری شارستانی له ساڵی 1957 ناوی منداڵه كوڕه‌كانیان تۆمار نه‌ده‌كرد، له ترسی ئه‌وه‌ی كه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی نه‌بردێن.
له ساڵی 1957 كه سه‌رژمێری گشتی عێراق ئه‌نجامدرا، له به‌رامبه‌ر خانه‌ی رۆژ و مانگی له دایكبوونی ملیۆنان عێراقی هیچی نه‌نووسرا، هه‌ر بۆیه فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی رۆژی یه‌كی مانگی ته‌موز بۆ رۆژ و مانگی له دایكبوونی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه دیاری كرد كه رۆژ و مانگی له دایكبوونیان دیار نییه.
- عێراقییەكانی له ده‌ره‌وه، به له دایكبوونی ناوخۆی عێراق تۆمار ده‌كرێن
سه‌رباری ئه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام حوسین له ساڵی 2003 رووخا، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ له یاساكانی له عێراق كاری پێ ده‌كرێت.
بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی شۆڕه‌ش له ساڵی 1999 ده‌رچووه كه به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌و عێراقیانه‌ی له ده‌ره‌وه له دایكبووونه، له ناسنامه‌ی باری شارستانی و پاسپۆرته‌كانیان به له دایكبوونی ناوخۆی عێراق له‌و شار و پارێزگایانه تۆمار ده‌كرێن كه باوكیان تۆمار كراوه.
ئه‌م بڕیاره له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوشێندرایه‌وه.
- جگه‌ره و سیاسه‌ت قه‌ده‌غه‌یه و ئاین له‌نێوان "تۆ و خوا" دایه
گوندی "ابوناهض" له باشووری دیوانییه به‌ده‌ست ئه‌و پشێوییه سیاسی و تایفییه ده‌ناڵێنێت كه عێراقی به‌خۆوه گرتووه، دانیشتوانی گونده‌كه بۆ ته‌ندروستی و ئاسووده‌یی مێشكیان كێشانی جگه‌ره و قسه‌كردن له سیاسه‌ت و ئایننیان قه‌ده‌غه كرد، جگه‌ره زیانی هه‌یه، سیاسه‌ت كێشه له نێوان ئه‌ندامانی خێزانێك دروست ده‌كات و ئاین "له‌نێوان تۆ و خوا" دایه.
- یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
عێراق یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بییه كه ساڵی 1954 ته‌له‌فزیۆنی هاته ناوه، ئه‌و كاته‌ی كه وه‌زیری رۆشنبیری به‌شداری له پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له به‌غدا كرد و ته‌له‌فزیۆنێكی كۆمپانیا "بای" دیت و بۆ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی په‌روه‌رده بۆ قوتابخانه كڕی. دوو ساڵی به‌سه‌ر نه‌چوو، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م له ساڵی 1956 یه‌كه‌م وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه و به‌هۆیه‌وه عێراق پێش له سوریا و میسر كه‌وت، كه ئه‌وان له ساڵی 1960 ته‌له‌فزیۆنیان ناسی.
- وڵاتی شارستانییەت و كۆنترین ئاینه‌كان
عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهانی خاوه‌ن كۆنترین ئاینه كه تایفه‌ی " الصابئة المندائيين" وه‌ك خاوه‌ن كۆنترین ئاین له جیهاندا باوه‌رییان به نه‌بی ئاده‌م (باوكی مرۆڤ) هه‌یه.
ئه‌و تایفه‌یه له كه‌ناری رووباره‌كان ده‌ژین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه رووبار به‌شێكه له مه‌راسیمه‌كانیان هه‌ر له دایكبوونیانه‌وه تا مردن.
- كوبه‌ی حه‌له‌ب
لە ناسراوترین خواردنی عێراقییەكانە، به‌ڵام له لای خه‌ڵكی حه‌له‌بیش ناسراوه. كوبه‌ی كۆنی عێراقی له برنج دروست ده‌كرێت و بازرگانانی عێراق له رێگه‌ی گه‌شتیان له به‌غداوه بۆ حه‌له‌ب له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرت، چونكه برنج زوو تێك ناچێت.
له سه‌ره‌تادا ناوی كوبه‌ی گه‌شتیاران بۆ حه‌له‌ب له‌سه‌ر دانرابوو، دوایی بۆ كوبه‌ی حه‌له‌ب كورت كرایه‌وه.
- پاسی سور
عێراق یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی بوو له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو پاسی ره‌نگ سور و دوو قات و ده‌ست دووه‌می له‌نده‌نی به‌كارهێنا.
- كوردی زمانی دووه‌می عێراقه له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه
زۆر كه‌س وا بۆ ده‌چن عێراق له ساڵی 2003 زمانی كوردی له‌گه‌ڵ زه‌مانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانی فه‌رمی به‌كار ده‌هێنێت، به‌ڵام وا نییه: له‌وه‌ته‌ی عێراق له ساڵی 1921 دامه‌زراوه، پشتی به زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانی فه‌رمی به‌ست، له جیاتی زمانی عوسمانی و ئینگلیزی.
زمانی كوردی ته‌نیا له ناوچه كوردییه‌كان وه‌ك زمانی فه‌رمی یه‌كه‌م به‌كار دێت.
- یه‌كه‌م كوده‌تای سه‌ربازی
عێراق خاوه‌ن یه‌كه‌م كوده‌تای سه‌ربازییه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق به‌كر سدقی له ساڵی 1936 له سه‌رده‌می مه‌لیك غازی بووه هۆی رووخاندنی حكومه‌تی یاسین هاشمی. به‌ڵام پیلانێكی سیاسی ده‌رفه‌تی زۆری پێ نه‌دا و ساڵێك پاش كوده‌تا كوژرا.
- خواردنی خوڕایی بۆ میوانه‌كان
ئه‌گه‌ر رۆژێك شوێنی ژیانت بۆ گه‌ڕه‌كێكی عیراقی یان شارێكی عێراقی گواستەوە، نیگه‌رانی ئاماده‌كردنی خواردن نه‌به، به‌پێی دابونه‌ریتی كۆنی عێراقییه‌كان، خواردن بۆ دراوسێ نوێیەكەیان ئاماده ده‌كه‌ن و بۆ پێشوازی و به خیرهاتن كردنی میوان سێ رۆژ خواردنی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن، به بێ ئه‌وه تایقه و ئاینی بزانن.
سەرچاوە: الحرة