ئەمڕۆ ئەمریكییەكان سەرۆك ھەڵدەبژێرن

kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێن، ھیلاری کلینتۆن و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدانی پۆستەکە، میدیاکانی جیھانیان بۆ خۆیانەوە سەرقاڵکردووە. لە بری ئەو دوو کاندیدە، شەش کاندیدی دیکە ھەن کە دوویان سەربەخۆن، بەڵام دەرفەتی سەرکەوتنیان کەمە.