نێچیرڤان بارزانی: رێگەنادەین ھیچ حزبێك مزگەوت بكاتە مینبەری ئامانجەكانی

"قەرزداری قوربانیدانی پێشمەرگەین"
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی یەكخستنی گوتاری ئاینی لە ھەولێر رایگەیاند، رێگە لە توندوتیژی دەگرین و دەبێ سەرچاوەكانی توندوتیژی لەناوببرێن، رێگەنادەین ھیچ حزبێك مزگەوت بكاتە مینبەری ئامانجەكانی، پێویستە مامۆستایانی ئاینی رۆڵی بەرچاویان ھەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی".

سەرۆكی حكوومەت باسی لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە كرد و راشیگەیاند: "سەركەوتنی باش لە شەڕی داعش بە دەستھاتووە و پێشمەرگە داعشی لە زەمین تێكشكاندووە و ھەموومان قەرزداری قوربانیدانی پێشمەرگەین".

لە بەشێكی دیكەی گوتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "داعش لە رووی سەربازییەوە تێكشكاوە و بەمزووانە داعش لە ناودەچێت".

ئەمڕۆ كۆنفرانسی یەكخستنی گوتاری ئاینی بە بەشداری ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و مامۆستا و زانایانی ئاینی لە شاری ھەولێر دەستیپێكرد.