پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان زیاتر له 219 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ده‌توانن به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن و له نێوان 8 به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یاندا یه‌كێكیان به سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێرن و سبه‌ینێ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت و ناوی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كرێت كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌چێته كۆشكی سپی.
كاندیده به‌هێزه‌كانی ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌ر یه‌كه له هیلاری كلینتن به‌ربژێری دیموكراته‌كان و دۆنالد تره‌مپ به‌ربژێری كۆمارییه‌كانه و دوای به‌رێوه‌چوونی كه‌مپه‌ین و هه‌ڵمه‌تێكی درێژخایه‌نی هه‌لبژاردن،ئه‌مرۆ له چاوه‌ڕوانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كاندان بۆ گه‌یشتنیان به كۆشكی سپی.
رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا له ساڵانی رابردوودا گۆڕانكاری به سه‌ردا هاتووه و به‌گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كان رێژه‌ی ده‌نگده‌ره سپی پێسته به ره‌گه‌ز ئه‌مریكییه‌كان له 16 ساڵی رابردوودا گۆڕانكارییه‌كی زۆری به سه‌ردا هاتووه.
ئاماژه‌كان به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن كه له 16 ساڵی دواییدا رێژه‌ی ده‌نگده‌ره سپی پێسته‌كان كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیووه و رێژه‌یان له 78% وه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 69%.
به‌گوێره‌ی سه‌رژمێریی دانیشتوان كه له لاینه‌ن لێكۆڵه‌ر و توێژه‌رانی تایبه‌ت كراوه، به روونی ده‌ركه‌وتووه كه زۆرینه‌ی سپی پێسته‌كان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن رێژه‌یان له 69% تێپه‌ڕ ناكات،به‌و پێیه ریژه‌ی ته‌واوی ئه‌و سپی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه "156" ملیۆن كه‌سن، له كۆی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا كه ژماره‌یان "225" ملیۆن كه‌سه بتوانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ده‌نگده‌ره ره‌ش پێسته‌كان هه‌ن كه رێژه‌یان ده‌گاته 12.14% و ژماره‌یان "27" ملیۆن و 300 هه‌زار ده‌نگده‌ر ده‌بێت، له پاش ئه‌وانیش رێژه‌ی ئه‌مریكییه به ره‌گه‌ز ئاسیاییه‌كان دێت كه رێژه‌یان ده‌گاته 4.11% و ژماره‌یان ده‌گاته "9" ملیۆن و 286 هه‌زار ده‌نگده‌ر.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وهانه‌ی له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌مریكا كراوه له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا واتا له ساڵی 2000 وه تا 2016 ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی سپی پێست له ئه‌مریكا له‌و ماوه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا كه‌میكردووه و به جۆرێك له ساڵی 2000 دا رێژه‌كه 78% بوو، به‌ڵام دوای 16 ساڵ رێژه‌ی ده‌نگده‌ره سپی پێسته‌كان بۆ 69% كه‌میكردووه.
له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ی ده‌نگده‌ره ره‌ش پێسته‌كان دێت كه له‌ماوه‌ی ئه‌و 16 ساڵه‌دا گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ تێیدا رووینه‌داوه و له رێژه‌ی 12% دا له‌نگه‌ری گرتووه.
هه‌روه‌ها رێژه‌ی ده‌نگده‌ره به ره‌گه‌ز ئیسپانییه‌كان كه رێژه‌یان له ساڵی 2000 دا 7% بووه به‌ڵام له دوای 16 ساڵ به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 12% و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست.
به‌ڵام ئه‌مریكییه به ره‌گه‌ز ئاسیاییه‌كان رێژه‌یان زۆر زیاد بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا له 2% وه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 4% .
به‌گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كان كه له‌م دواییانه‌دا كران،ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریكییانه‌ی له ساڵی 2012 دا مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، ژماره‌یان 215 ملیۆن و 81 هه‌زار كه‌س بووه،به‌ڵام له‌م چوار ساڵه‌ی دواییدا رێژه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ "225" ملیۆن و 773 هه‌زار كه‌س،هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ریژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه نزیكه‌ی "219" هه‌زار كه‌سن.
هه‌ر بۆیه به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رژمیرییانه بێت سپی پێسته‌كانی ئه‌مریكا ئێستا رێژه‌یان له كۆی ده‌نگداراندا ده‌گاته سێ یه‌كی كۆی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران و ئه‌و رێژه‌یه بۆ ئه‌وان له ماوه‌ی ئه‌و 16 ساڵه‌ی دواییدا له‌گه‌ل ژماره‌ی ئه‌وان یه‌كناگرێته‌وه.
له كاتێكدا رێژه‌ی ره‌ش پێسته‌كان 15% زیادیكردووه و ئه‌مریكییه به ره‌گه‌ز ئیسپانییه‌كان به رێژه‌ی 37% و زیادیان كردووه.
به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا تاكە ژمارەیەك زۆر گرنگه بۆ گه‌یشتنی پاڵێوراوان به كۆشكی سپی.
270 ژماره‌ی ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه electoral college و پێویسته هه‌ر پاڵێوراوێك ئه‌و ده‌نگه بۆ گه‌یشتن به كوشكی سپی به‌ده‌ست بهێنێت.
هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئاینده هه‌شتی تشرینی دووه‌م زیاترین چانسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ڵام هه‌ندێ ئاماری سه‌ره‌كیش هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی چاوت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێت.
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مریكا، ژمارەی ئەندامانی شاندەكانی ھەڵبژاردنی ھەر ویلایەتێك یەكسانە بە ژمارەی نوێنەران و سیناتۆرانی ویلایەتەكە. به هۆی زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا، تێگساس و نیۆیۆرك رۆڵێكی زیاتریان هه‌یه له كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك.
دووه‌م رۆژی سێشه‌ممه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، ئه‌ندامانی شانده‌كانی هه‌ڵبژاردنیش هه‌ڵده‌بژێردرێن.
پێشتر ئه‌ندامانی شانده‌كانی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یاسادانه‌ری ویلایه‌ته‌كان هه‌ڵده‌بژێردران، به‌ڵام ئێستا له رۆژی هه‌ڵبژاردندا به ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵده‌بژێردرێن و نابێت هیچ پۆستێكی حكومییان هه‌بێت و مانگێك پاش هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ده‌نگدان به سه‌رۆكی نوێ له كۆنگرێس كۆ ده‌بنه‌وه.
هه‌ر پاڵێوراوێك كه زۆرترین ده‌نگی ویلایه‌تێك به‌ده‌ست بهێنێت، له راستیدا ده‌نگی شانده‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ویلایه‌ته‌شی مسۆگه‌ر كردووه و ئه‌وه‌ی 270 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆی 538 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا.