یاریزانێكی به‌رازیلی پلانێكی بۆ راگرتنی مێسی دۆزیوه‌ته‌وه
یاریزانێكی به‌رازیلی كه له یانه‌ی بایرن میونشن یاری ده‌كات، ئاماژه به پلانێك بۆ راگرتنی مێسی ده‌كات و پێیوایه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بكه‌ن كۆنترۆڵكردنی مێسی ئاسان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 نۆڤێمبه‌ری 2016، دۆگڵاس كۆستا، هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر تانگۆ ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانی لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌كات و ده‌شڵێت: مێسی یاریزانێكی مه‌زنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانین رووبه‌ری یاریگه له‌به‌رده‌م یاریزانانی ئارجێنتین كه‌م بكه‌ینه‌وه و هیچ بۆشایه‌ك بۆ مێسی نه‌هێڵینه‌وه، بێگومان مێسی ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستێت و له رۆژی خۆیدا نابێت.
دۆگڵاس كۆستای ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه یه‌كێكه له ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كانی سامبا، ده‌شڵێت: پێموایه ده‌بێت به هه‌موومان رێگری له‌و سه‌رچاوانه بگرین كه تۆپ ده‌گه‌یه‌ننه مێسی، ئه‌گه‌رچی ئه‌م كاره سه‌خته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام یاریزانێك چاودێری مێسی بكات و تۆپه‌كانی به‌رده‌می دووربخاته‌وه، مه‌ترسییه‌كانی مێسیش كه‌م ده‌بێته‌وه.
بڕیاره به‌ربه‌یانی هه‌ینی له كاتژمێر 02:45ـی دره‌نگه شه‌و، له گه‌ڕی یازده‌یه‌می پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مێریكای باشوور، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین بكات، شكستی تانگۆ له‌م یارییه تاڕاده‌یه‌ك هیوایه‌كانی بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه‌م ده‌كاته‌وه.