قه‌شه‌يه‌ك: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئيتاڵيا سزاى خودا بوو
K24 – هه‌ولێر:
پياوێكى ئاينى كريستيان له‌و بڕوايه‌دايه، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئيتاڵيا سزاى خودايه له هه‌مبه‌ر هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زبازى له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌و بۆچوونه، بووه‌ته هۆى درووستبوونى ناڕه‌زايه‌تى ڤاتيكان و قه‌شه‌كانى ئه‌وێ ده‌ڵێن: ئه‌و جۆره لێدوانانه سوكايه‌تييه به بڕواداران و بێ باوه‌ڕان.
باوه جوفانى كاڤالكولى، كه زانايه‌كى بوارى خوداناسى مه‌سيحييه و به بۆچوونه تونده‌كانى ناسراوه، له 30ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، رايگه‌ياندبوو، بوومه‌له‌رزه وێرانكاره‌كه‌ى ئيتاڵيا سزاى خودايه.
كاڤالكولى راشيگه‌ياندبوو، خودا سزاى داين به هۆى ره‌وايه‌تيدان به هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زبازى.
به پله‌ى 6.6ى رێخته‌ر له كۆتايى مانگى رابردوودا بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى وێرانكار ئيتاڵياى هه‌ژاند.
ئه‌و قه‌شه‌يه بۆ راديۆى ماريا قسه‌يكردبوو، گوتبووى: ئه‌و سزا خوداييه له هه‌مبه‌ر ئه‌و شێواندنه‌ى خێزان و له‌ناوبردنى پيرۆزييه‌كانى هاوسه‌رگيرى بووه.
كه‌شه ئه‌نجيلۆ بيتچۆى ڤاتيكان، كه دووه‌م كه‌سايه‌تى ئاينيى كريستيانه‌كانه له دواى پاپا، رايگه‌ياندبوو، پێويسته ئه‌و كه‌شه‌يه پۆزش بهێنێته‌وه و داواى لێبوردن بكات.
كاڤالكولى له وه‌ڵامى ئه‌و داوايه‌ى ڤاتيكاندا ره‌تيكرده‌وه داواى لێبوردن بكات و داوايكرد، ڤاتيكان به سرووته ئاينييه‌كاندا بچێته‌وه و چيديكه سازش له‌سه‌ر بنه‌ما ئاينييه‌كانى نه‌كات.