تا ئێستا كۆمارییەكان لە پێشەوەن

دوایین زانیاری لەسەر دەرەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا

K24 - هەولێر:

رێژەی دەنگەكانی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان و هیلاری كلینتن كاندیدی دیموكراتەكان بە گوێرەی دەرەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە تا ئێستا ئاشكرا كراوە دەریدەخەن كە دۆناڵد ترەمپ توانیوویەتی پێش هیلاری كلینتن بكەوێت و تا ئێستا توانیویەتی 187 كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن كە بە دەنگە گەورەكان ناسراوە لە كۆی 538 كورسی ئەنجوومەنی هەڵبژاردن مسۆگەر بكات، ھیلاری كلنتن كاندیدی دیموكراتەكان تا ئێستابووەتە خاوەنی 197 كورسی لە ئەنجومەنی هەڵبژاردندا.

بەگێرەی رێژەی دەنگی ئەو دوو كاندیدە كە تا ئێستا لە چەند ویلایەتێك یەكلایی بووەتەوە دەردەكەوێت كە ركابەرییەكی توند لە نێوانیاندا هەیە و لە زۆربەی ویلایەتەكاندا بە رێژەیەكی كەم دەنگەكانیان جیاوازی هەیە.

 

لە 538 كورسییەكەی ئەنجومەنی هەڵبژاردن تا ئێستا

 

دۆناڵد ترەمپ 187 كورسی

هیلاری كلینتن 197 كورسی