دۆناڵد ترامپ له ده‌روازه‌ی كۆشكی سپی
K24 – هه‌ولێر
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان دۆناڵد ترامپ به سه‌ركه‌وتن له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندان نێوان كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان یه‌ك كلا نه‌بۆنه‌ته‌وه، چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌م نزیك بووه بۆ گه‌یشتن به كۆشكی سپی.
لێدوانه‌كانی ترامپ دژی هاوڵاتیانی به ره‌گه‌زی ئه‌فریقی و لاتینییه‌كان نه‌یتوانی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه روو بكه‌نه سندووقه‌كانی ده‌نگدان و له به‌رامبه‌ر ترامپ ده‌نگ به هیلاری كلینتۆن بده‌ن.
شكستی هیلاری به‌رامبه‌ر ترامپ به‌شێكی هه‌ره زۆری بۆ ئه‌و بواره‌ی سه‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه و نه‌یتوانی وه‌ك پێویسته گرووپه جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تی ره‌شپێست و لاتینییه‌كان بهێنێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئین، نزیكه‌ی 88% ده‌نگده‌رانی ره‌شپێست پشتگیری‌یان له كلینتۆن كرد، له به‌رامبه‌ر زیاتر له 8% بۆ ترامپ.
له كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2012 باراك ئۆباما ده‌نگی زیاتر له 93% ره‌شپێسته‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو و میت رۆمنی پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان 7%.
لایه‌نگرانی دۆناڵد ترامپ، نیویۆرك
له زۆربه‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی به زۆری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا خۆیان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه، ترامپ زۆرترین ده‌نگی له‌م ویلایه‌تانه به‌ده‌ستهێناوه به‌هۆیه‌وه توانی ده‌نگی پێویست (270 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌نگده‌ران) بۆ گه‌یشتن به كۆشكی سپی به‌ده‌ست بهێنێت.
هیلاری كلینتۆن له راده‌به‌ر پشتی به لاتیینییه‌كان به‌ستبوو، ته‌نانه‌ت جێگره‌كه‌شی له‌ناو لاتینییه‌كانی هه‌ڵبژاردبوو، به پێچه‌وانه‌وه ترامپ كۆچبه‌ران به بێ كاریگه‌ر تۆمه‌تبار كرد و پێی وایه كرده‌ی تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌ڵێنی دیپۆرت كردنیان دا.
به‌ڵام ته‌نیا 65% لاتینییه‌كانی پشتیگرییان له هیلاری كرد و 29% ده‌نگیان به ترامپ دا. له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2012 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا 71% لاتینییه‌كان ده‌نگیان به ئۆباما دا و رۆمنی ته‌نیا 27% ده‌نگی لاتینییه‌كان به‌ده‌ستهێنا.
له هه‌لبژاردنی رۆژی شه‌ممه 8 تشرینی دووه‌م، نزیكه‌ی 70% ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا سپی پێست بوون، له به‌رامبه‌ر 72% ده‌نگده‌رانی چوار ساڵ به‌ر له ئێستا. ده‌نگده‌رانی ره‌ش پێست له 13% بۆ 12% دابه‌زیوه.
لایه‌نگرانی هیلاری كلینتۆن، نیویۆرك
كلینۆن له به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری ده‌نگده‌رانی گه‌نجانیش رووبه‌ڕووی شكست بوو، له به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی بێرنی ساندرێس له هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی دیموكراته‌كان و باراك ئۆباما له هه‌ڵبژاردنی چوار ساڵ به‌ر له ئێستا.
كلینتۆن ده‌نگی 54% ده‌نگده‌رانی نێوان 18 بۆ 29 ساڵی به‌ده‌ستهێنا، به‌رامبه‌ر 37% بۆ ترامپ. به‌ڵام ئۆباما ده‌نگی 60% ده‌نگده‌رانی گه‌نج به‌ده‌ستهێنابوو به‌رامبه‌ر 37% بۆ میت رۆمنی پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2012.
نیگه‌ران و ترسی ده‌نگده‌ران به‌رامبه‌ر ترامپ یان كلینتۆن
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا هه‌ستیان به نیگه‌رانی یان ترس ده‌كرد ئه‌گه‌ر هیلاری كلینتۆن یان دۆناڵد ترامپ هه‌ڵبژێردرێن.
نزیكه‌ی 58% ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند هه‌ست به نیگه‌ران و ترس ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ترامپ هه‌ڵبژێردرێت، له‌كاتێكدا 53% ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌ستیان به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی هیلاری هه‌بوو.
ته‌نیا 39% هانده‌ر و گه‌شبین بوون به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی ترامپ، له كاتێكدا هیلاری 43% له پشت بوو.
به گشتی ده‌نگده‌ران حه‌زیان له هیچ یه‌ك له هیلاری و ترامپ نه‌بوو. نزیكه‌ی 54% كۆمه‌ڵه‌ی ده‌نگده‌ران، هیلارییان به دڵ نه‌بوو و 61% له به‌رامبه‌ر ترامپ ئه‌و باوه‌رییه‌كان هه‌بوو.
مامه‌ڵه‌ی ترامپ له‌گه‌ڵ ژنان به دڵی زۆرێك له ده‌نگده‌ران نه‌بوو، نزیكه‌ی 71% رایانگه‌یاند مامه‌ڵه‌ی ترامپ ئازاریان ده‌دات.
له به‌رامبه‌ردا، 62% رایانگه‌یاند به‌كارهێنانی ئیمه‌یلی شه‌خسی هیلاری ئازاریان داوه.