ترامپ بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر
دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان بووه چل و پێنجه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان دۆناڵد ترامپ به سه‌ركه‌وتن له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نێوان كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان یه‌ك كلا نه‌بۆنه‌ته‌وه، ده‌نگی پێویستی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهێنا بۆ گه‌یشتن به كۆشكی سپی.
ترامپ به‌پێچه‌وانه‌ی چه‌ندین راپرسی له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و پێشبینیانه‌ی باسیان له سه‌ركه‌وتنی هیلاری كلینتۆن ده‌كرد، له هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌می 2016 زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناو و به تێپه‌ڕكردنی ده‌نگی (270 ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی ده‌نگده‌ران)، به‌رامبه‌ر پاڵێوراوی دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بووه چل و پێنجه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
به سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد ترامپ، كۆمارییه‌كان له مێژووی ئه‌مریكادا بۆ جاری 24 ده‌گه‌نه كۆشكی سپی، له كاتێكدا دیموكراته‌كان ته‌نیا 21 جار گه‌یشتنه كۆشكی سپی.
له پاش ئۆباما كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی گرنگی ناوخۆیی و جیهانی به ته‌واو نه‌كراوی ده‌كه‌وێته سه‌ر مێزی سه‌رۆكی نوێ، له‌وانه شه‌ڕی دژی داعش كه ئێستا ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه ده‌كات بۆ شه‌ڕی دژی داعش پێكهێنراوه و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورده‌وه هه‌یه.
ترامپ له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ره‌خنه‌ی زۆری له سیاسه‌تی ئۆباما به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی رێكخراوی داعش و پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی گرت و پێده‌چێت سیاسه‌تێكی جیاواز له ئۆباما به‌رامبه‌ر عێراق و سوریا و توركیا و ئێران و كورد و هه‌روه‌ها وڵاتانی عه‌ره‌بی بگرێته به‌ر.
هه‌ر پاش ئه‌وه‌ی ترامپ ده‌نگی پێویستی به‌ده‌سهێنا، گه‌یشته شوێنێ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له نیویۆرك و گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نێت.
تا ئێستا
ژماره‌ی نوێنه‌ری كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن 276 نوێنه‌ر
ژماره‌ی نوێنه‌ری دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن 215 نوێنه‌ر