رۆناڵدۆی به‌رازیلی براوه‌ی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كات
رۆناڵدۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زێدان، باشترین یاریزان بووه كه یاری له پاڵ كردووه و بۆچوونی خۆشی له باره‌ی براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2016 ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆناڵدۆی به‌رازیلی و یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی Claro Sports، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رسامه به ئاستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ده‌شڵێت: راسته كریستیانۆ ئاستی دابه‌زیوه، به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه پێشكه‌شی بكات.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌وانیشدا، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی باشترین یاریزان له نێوان مێسی و كریستیانۆ، هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه‌ی پێشووی سیلیساو ده‌ڵێت: له راستیدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی باشترینیان بده‌یت، چونكه هه‌ردووكیان یاریزانی نایابن.
له باره‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2016، رۆناڵدۆی دیارده ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مافی دیاریكردنی ئه‌م خه‌ڵاته به من بدرێت، بێگومان نازناوه‌كه ده‌ده‌مه ئه‌م یاریزانه‌ی ئه‌م وه‌رزه زۆرترین ده‌ستكه‌وتی هه‌بووه، بێگومان له‌م رووه‌وه كریستیانۆ شایسته‌تره، پێویسته خه‌ڵاته‌كه‌ش ئه‌و به‌رزی بكاته‌وه.
رۆناڵدۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، له باره‌ی زینه‌دین زێدان ده‌ڵێت: زێدان باشترین یاریزانه كه له پاڵی یاریم كرد بێت، وه‌ك راهێنه‌ریش زیزۆ كاری گه‌وره‌ی كردووه و نازناوی گه‌وره‌ی بردۆته‌وه و شایسته‌ی ڕێز و پشتگیرییه.