له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سایتی كۆچی كه‌نه‌دا له‌كاركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه هه‌ندێك له هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانییان سوور بن، كه پێشتر رایانگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر دۆناڵد ترامپ ببێته سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وان ئه‌مه‌ریكا جێده‌هێڵن.
رۆژی سێشه‌ممه، هاوكاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، سایتی كۆچی كه‌نه‌دا، چه‌ند جارێك له‌كاركه‌وت، به‌تایبه‌تیش كاتێت ترامپ له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به پێش هیلاری كلینتۆنی ركابه‌ری كه‌وت.
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی سایته‌كه‌شدا، بۆ هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا و ئاسیا، نامه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وت كه سایته‌كه كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی هه‌یه و به‌رده‌ست نییه.
تا ئێستاش هیچ به‌دواداچوونێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچی كه‌نه‌دا بۆ ئه‌و كێشه‌یه نه‌كراوه، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌رنجه‌كانییان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بڵاوكرده‌وه.
هه‌ندێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش، وه‌ك گاڵته‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوییانده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ترامپ ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وان وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن، ئه‌وه‌ش ببووه جێگه‌ی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌نه‌دا.
له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌شتیاری كه‌نه‌دی، به‌ناوی دوورگه‌ی كیپ بریتۆن، كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، وه‌ك رێكلامێك بڵاویكرده‌وه، دوورگه‌كه‌یان په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه بۆ ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن.