بە ڤیدیۆ...پشتێنی خۆژەكانی داعش ببینە

kurdistan24.net

K24 – باشیك

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە باشیك دەچێتە ناو یەكێك لە كەنیسەكان كە شەڕو رووبەڕوو بوونەوەی زۆری تێدا رووداوە و دەڵێ: "ئەو پشتێنە ھی خۆكوژێكی داعشە خۆی بۆ تەقاندنەوە ئامادەكردووە، بەڵام ھێزەكانی پێشمەرگە رێگەیاننەداوە فریا بكەوێت".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوە پشتێنە كە پڕە لەمادەیی تەقاندنەوە، لەلایەن تیمەكانی ئەندازیاری پوچەڵ دەكرێتەوە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 16 چەكداری داعش كە لەناو باشیك خۆیان شاردبووەوە، ویستویانە رابكەن، پەلاماری سەنگەرەكانی پێشمەرگەیانداوە بۆ ئەوەی رێگەی ھەڵاتن بكەنەوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لێیان ھاتوونەتە دەست 13 چەكداریان كوشتوە و 3 دیكەش خۆیان تەقاندوەتەوە.