یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی ناخۆشی پێگه‌یشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه به‌گریكارێكی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تووشی پێكان بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 نۆڤێمبه‌ری 2016، له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیادا هاتووه كه ساموێل ئۆمتیتی به‌رگریكاری بارسێلۆنا كه ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له كاتی مه‌شقه‌كانیدا تووشی پێكان هاتووه.
ئۆمتیتی له كاتی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوید تووشی پێكان بووه و بۆ پشكنینی پزیشكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری بارسێلۆنا.
ئۆمتیتی تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه له پێكان، ره‌نگه هه‌ر ده‌ره‌نجامێكی پشكنینی خراپ بارودۆخی یانه‌ی بارسێلۆنا خراپتر بكات، چونكه یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له‌و یارییانه‌ی كه به به‌شداری ئۆمتیتی ئه‌نجامیداوه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌رجه‌م ئه‌نجام خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌شی له غیابی ئۆمتیتی بووه.