رۆژنامه‌يه‌كى رووسيا: كورد ره‌ققه ده‌خاته سه‌ر فيدراڵيه‌ته‌كه‌ى خۆى له سووريا

K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسى بڵاويكرده‌وه، دواى رزگاركردنى ره‌ققه له لايه‌ن كورد و هێزه هاوپه‌يمانه‌كانيانه‌وه، كورده‌كان تواناى ئه‌وه‌يان هه‌يه شاره‌كه بخه‌نه سه‌ر ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆيان ئه‌گه‌ر بێت و دانيشتوانى شاره‌كه رازى بن.
له وتارى رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: ره‌ققه ده‌كرێته بخرێته سه‌ر ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوبه‌رييه‌ى كورد له سووريا درووستيان كردووه، ئه‌گه‌ر بێت و دانيشتوانى شاره‌كه رازى بن. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكايه. كه كار بۆ درووستبوونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كات.
نوێنه‌رى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردى سووريا له مۆسكۆ عه‌بدولسه‌لام عه‌لى رايگه‌ياندووه، دواى پاككردنه‌وه‌ى شاره‌كه له تيرۆريستان، ده‌يخه‌ينه سه‌ر ناوچه‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى رۆژئاواى كوردستان.
هه‌روه‌ها وتى: هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بڕبڕه‌ى پشتى پێكده‌هێنن، ئه‌نجوومه‌نێكى سه‌ربازى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى شاره‌كه درووستده‌كه‌ن و ده‌يخه‌نه چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆژه فيدراڵييه‌ى كه له مانگى ئازار/ مارسى رابردوودا بۆ رۆژئاواى كوردستان رايانگه‌ياندووه.
روونيشيى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرسه خه‌ڵكى شاره‌كه يه‌كلايده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر رازى بوون هێزه كوردييه‌كان له ره‌ققه بمێننه‌وه ئه‌وا ئه‌و پرۆژه‌يه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له لايه‌ن خۆيه‌وه گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا مارك تونه‌ر رايگه‌ياندووه، هێزى كورد كه يه‌كينه‌كانن به‌شدارى له پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه ده‌كه‌ن. به‌ڵام دواى رزگاركردنى شاره‌كه ئه‌وان پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مريكاييه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه نه‌كردووه، ئايا هه‌موو هێزى يه‌كينه‌كان پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن، ياخود ته‌نيا به‌شێكيان ده‌كشێنه‌وه و ئه‌وانى ديكه ده‌مێننه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنى بارودۆخ.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى گه‌لى سووريا (په‌رله‌مان) جه‌مال رابعه رايگه‌ياندووه، به‌شداريكردنى يه‌كينه‌كان و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا وه‌كو وه‌شاندنى خه‌نجه‌ره له سه‌روه‌رى سووريا.
ئه‌وه‌شى وتووه: به بێ ره‌زامه‌ندى سه‌ركردايه‌تى سووريا ئه‌و به‌شداريكردنه‌ى كورد شه‌رعييه‌تى نييه و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ره‌ققه له لايه‌ن كورده‌كانه‌وه هه‌نگاوێكى ديكه‌يه به ئاراسته‌ى به فيدراڵى كردنى سووريا.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى په‌يمانگه‌ى كێشه هه‌رێمايه‌تييه‌كان دميترى جوراڤليۆڤ رايگه‌ياندووه، به بێ هيچ گومان و دوو دڵييه‌ك كورد ده‌چێته ناو ره‌ققه‌وه و ئه‌و شاره ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ناوچه فيدراڵه‌ى كه رايگه‌ياندووه.
ئه‌وه‌شى گوتووه: يه‌كينه‌كان و په‌يه‌ده به تايبه‌تى ده‌توانن هه‌ر ناوچه‌يه‌ك يان زه‌وييه‌ك بخه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانى خۆيان به بێ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى مه‌ترسى دابڕان و گۆشه‌گيرى سياسى ببنه‌وه، به تايبه‌تى له كاتێكدا كه ئه‌مريكا كار بۆ درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: دامه‌زراندنى فيدراڵييه‌ت له سووريا هه‌نگاوێكى گرنگه له رێگه‌ى به‌ديهێنانى سه‌ربه‌خۆيى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان.
رۆژى 6ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و په‌يه‌ده له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى پرۆسه‌ى رزگاركردنى شارى ره‌ققه‌يان له ژێر ناونيشانى توڕه‌يى فورات ده‌ستپێكرد و بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى پرۆسه‌كه ئه‌نجوومه‌نێكى سه‌ربازى تايبه‌تييان دامه‌زراندووه.