بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەران پێشنیازی نوێ دەخرێتەڕوو

kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی چوونە بەردەم نووستینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چەند پێشنیارێكی وەك چارەسەر خستەڕوو.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی گوتی: "ئێستا رایەك ھەیە وەك چارەسەر بۆ كێشەی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا، پێشنیازەكە ئەوەیە لە كاتێكدا ئەگەر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پابەند نەبوو ئەوكات حكوومەتی عێراق نەڵێ مادام تۆ نەوتمان نەدەیتێ ئێمەش پارە نانێرین و ھەركەس بەرێگای خۆیدا بڕوات، پێویستە ھەردوولا پەبەندبن، ئەگەر ئەوەی لە یاساكەدا ھاتووە جێبەجێ نەكرا، لەوكاتە حكوومەتی عێراق بتوانێت رووبكاتە بكاتە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان و مامەڵەیان لەگەڵ بكات".

گوتیشی: "ئێمە پێویستیمان بە ھاوكاری خۆپێشاندەرانە و بەردەوام بن لەسەر خۆپێشاندان بۆ ئەوەی ھیزی زیاتر بدات بە ئێمە، ئەگەر بەو داوایە رازی نین كە عێراق مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكان بكات، پێویستە یاساكە جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەوەی پارەكە بگاتە خەڵك