دوو ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا بۆته شه‌ڕیان
شكسته گه‌وره‌كه‌ی ئارجێنتین به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، زیانێكی گه‌وره‌ی له بارسێلۆنادا و دوو یاریزانی ئه‌و یانه‌یه‌ی به‌گژیه‌كداداوه و ناخۆشی كه‌وتۆته نێوانیان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه له یاریی نێوان به‌رازیل و ئارجێنتین له یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور، خافێر ماسكیرانۆی یاریزانی تانگۆ زۆر به‌توندی به ره‌نگاری نێیماری ئه‌ستێره‌ی سامبا بۆته‌وه.
له‌م یارییه نێیمار ئاستێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كرد و گۆڵێكی تۆماركرد و ئه‌سیستێكیشی هه‌بوو، ماسكیرانۆ و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی ئاستێكی خراپیان پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش ماسكیرانۆی تووشی هه‌ڵچوون و توندوتیژییه‌كی زۆری كرد، ته‌نانه‌ت زۆر به توندی له نێیماری هاویانه‌ی دا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار له كاتی یارییه‌كه داوای له ماسكیرانۆ كردووه كه‌مێك به‌هێمنی یاری بكات و ئارام بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ئێستا نێیمار و ماسكیرانۆ په‌یوه‌ندییان ئاڵۆز بووه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌ماوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له یانه‌ی بارسێلۆنا نێیمار و ماسكیرانۆ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له بارسێلۆنا هاوشان له‌گه‌ڵ مێسی به‌یه‌ك فرۆكه بۆ به‌رازیل گه‌ڕانه‌وه كه یارییه‌كه له به‌رازیل به‌ڕێوه چوو.