بە ڤیدیۆ..تەقاندنەوەی بۆمبەكانی داعش لە باشیك

kurdistan24.net

K24 - باشیك

دوای ئەوەی باشیك لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە لە دەستی داعش رزگاركرا، ئێستا تیمەكانی ئەندازیاری سەرقاڵی لەناوبردن و تەقاندنەوەی بۆمب و پاشماوەكانی داعشن لە باشیك بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی ناوچەكە بتوانن بە ئارامی دەست بە ژیان بكەنەوە.

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە باشیك رایگەیاند: "ئێستا باشیك بەتەواوی كۆنتڕۆڵكراوەتەوە و تیمی ئەندازیاری ھێزی پێشمەرگە دەستیان كردووە بە پشكنینی ناو باشیك و لەناوبردنی بۆمبەكان كراوە كە داعش لە دوای خۆی جێی ھێشتووە".

ئەفسەرێكی ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24 گوت: "ئەو بۆمبانەی داعش لەناو باشیك جێی ھێشتون، دەیانگوازینەوە دەرەوەی باشیك و دەیانتەقێنینەوە، بۆ ئەوەی زیان بە ھاووڵاتیانی باشیك نەگەیەنن".