عادل نوری: ناچارین پەنا ببەینە بەر بەغدا

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

عادل نووری، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی رایگەیاند، خەریکە دابینکردنی بودجە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بۆ پارێزگاکان ببێت بە یاسا.

جەختیشی کردەوە، ئەوان لە رووی سیاسییەوە حەزیان بەوە نییە، بەڵام لە کاتێکدا دۆخی خەڵک خراپ بێت، ئەوانیش وەک نوێنەری خەڵک ناچارن دەست بۆ ئەم یاسایانە بەرن.

ئەو گوتانەی عادل نووری، دوای کۆبوونەوەی بوو لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی دەوروبەری سلێمانی، کە ئەمڕۆ سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی عێراقیان لە سلێمانی کردبوو.