سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو: به‌غدا نانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌بڕیووه
K24 – هه‌ولێر:
موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند"حكومه‌تی عێراقی نانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌بڕیووه، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نانی خه‌ڵكی كوردستان ببڕدرێت.
له میانی به‌شداریكردنی له هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24 و له وه‌ڵامی چه‌ند پرس و بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك و خۆپیشاندانه‌كان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی"ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن نووری مالیكی و حكومه‌تی عێراقه‌وه، ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێك بوو،چونكه بوودجه ساڵانه‌یه و ئێستا هه‌رێمی كوردستان هۆكاری بڕینی نانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتی" ئه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارچه‌بوونی هه‌رێمی كوردستاندا نییه و پشتیوانی له داخوازییه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كات.