ریال مه‌درید پێش یاری دێربی مه‌درید ماڵی وێران بوو
پەتای پێکان و ڤایرۆزی فیفا یەخەی یاریزانانی ریال مەدریدیشی گرته‌وه، شەوی رابردوو دوو یاریزانی ئەو یانەیە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تووشی پێکان بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركا رایگه‌یاندووه كه لە یاریی نێوان ئیسپانیا و مەکدۆنیا كه یارییه‌كه به 4 گۆڵی خاوێن به‌سوودی ماتادۆره‌كان كۆتایی هات، له‌و یارییه‌دا ئالڤارۆ مۆراتا لە خولەکی ٥٩ یاریگەی بەجێهێشت و لە قاچی راستی هەستی بە ئازار کرد و مه‌ترسی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاری دێربی لێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هێشتا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی پێکانەکەی بڵاو نەکراوەتەوە و راددەی پێکانەکەی نازانرێت.
لەلایەکی دیکەوە ماتیۆ کۆڤاسیچیش لە یاریی نێوان کڕواتیا و ئایسڵاند لە پاژنەپێی تووشی پێکان بوو، پێکانی هەفتەی رابردووی كۆڤاسیچ کە لە یاریی بەرامبەر لیگانێس تووشی بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نوێبووەوە.
هەرچی مارسیلۆی بەرگریکاری بڕازیلی یانەکەش، گەرچی ئەویش بەهۆی ڤایرۆسی فیفا تووشی پێکان بووە و ریزی هەڵبژاردەکەی جێهێشت و گەیشتەوە مەدرید، بەڵام رۆژنامەکانی مەدرید بڵاویانکردەوە، کە مارسیلۆ بۆ دێربی مەدرید ئامادەیە و دەتوانێت بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی بکات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێشتا كاسێمیرۆی به‌رازیلی به فه‌رمی بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.