زڵ‌اتان: ته‌نیا یه‌ك یاریزان له جیهاندا له‌خۆم به باشتر ده‌زانم
ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبه‌ری سوێدی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆناڵدۆی به‌رازیلی تاكه یاریزانه كه ئه‌و له منداڵییه‌وه پێی سه‌رسامه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 نۆڤێمبه‌ری 2016، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له لێدوانێكدا كه له تۆڕی هه‌واڵی Espnfcـی ئیسپانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: هه‌رگیز رۆناڵدۆ یاریزانێكی ئاسایی نه‌بوو، ئه‌و حه‌زی له هه‌ر شتێك با، له نێو یاریگه ئه‌نجامی ده‌دا.
زڵاتانی 35 ساڵان ده‌شڵێت: زۆر نیگه‌رانم كه ده‌رفه‌تی یاریكردنم له پاڵ رۆناڵدۆ نه‌بوو، كاتێك من له ته‌مه‌نی لاویه‌تیم یاریم بۆ یانه‌ی ماڵمۆ ده‌كرد، رۆناڵدۆ دوو خه‌ڵاتی فیفای تایبه‌ت به باشترین یاریزانی ساڵ له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان و بارسێلۆنا بردبووه‌وه.
ئیبراهیمۆڤیچ ده‌شڵێت: رۆناڵدۆ دیارده‌یه‌كه و دووباره نابێته‌وه و ناكرێت به‌هیچ یاریزانێكی به‌راورد بكه‌ین، ئه‌و هه‌ندێكجار كاری زۆر زه‌حمه‌تی ده‌كرد و وام هه‌ست ده‌كرد جادووگه‌ر و سیحر له چاوی بینه‌ر و هانده‌ران ده‌كات.
ئیبرا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و هه‌رگیز حه‌ز ناكات سه‌یری یارییه‌كان له ته‌له‌ڤزیۆن بكات، ده‌شڵێت: ته‌نیا یارییه‌ك كه له تیڤی حه‌زم له بینینی بوو بێت، جامی جیهانی 1998 بوو كه له‌به‌رخاتری رۆناڵدۆ زێدان سه‌یرم كرد.
رۆناڵدۆی به‌رازیلی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، 3 جار بۆته باشترین یاریزانی جیهان له ساڵانی (1996، 1997 و 2002)، له مانگی فێبریوه‌ری 2011 له یارییه‌كدا وازهێنانی راگه‌یاند، به‌شداری 3 مۆندیالی كردووه و 15 گۆڵیشی تۆمار كردووه، دوایین فیناڵی مۆندیال كه به‌شداریی كرد كاتێك به‌رازیل به 2 گۆڵی خاوێن له ئه‌ڵمانیای برده‌وه، هه‌ردووك گۆڵه‌كه رۆناڵدۆ تۆماری كرد.
ئیبراهیمۆڤیچ، یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان درێسێكی پاریس سانجێرمان كه ناوی رۆناڵدۆی له‌سه‌ر به دیاری پێشكه‌شی رۆناڵدۆی به‌رازیلی ده‌كات.