شنگال دواى ساڵێك له‌ رزگاركردنى چاوه‌ڕێى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يه‌

ساڵێك له‌مه‌و به‌ر شنگال له‌ لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌ رزگار كرا.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

به‌ سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ساڵێك له‌مه‌و به‌ر شنگال له‌ لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌ رزگار كرا.

رزگاركردنى شنگال دواى ئه‌وه‌ هات، كه‌ داعش له‌ 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 شارۆچكه‌كه‌ى داگير كردبوو و به‌ ده‌يان و سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى دانيشتووى شنگال ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و كۆمه‌ڵكوژى ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكى شنگال ئه‌نجامدابوو.

له‌ يه‌كه‌م ساڵيادى رزگاركردنى شارۆچكه‌كه‌دا، دانيشتوانى ناوچه‌كه‌ خوازيارن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕ له‌ پرسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ماڵ و حاڵى وێرانكراوويان بداته‌وه‌.