له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌م یاریزانه ماڵئاوایی له بارسێلۆنا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنای ناوی ئه‌م یاریزانه‌ی ئاشكرا كرد كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ماڵئاوایی له بارسێلۆنا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌لێكس ڤیدال ریزه‌كانی بارسا جێده‌هێڵێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، به گوێره‌ی Bleacher Reportـی ئینگلیزی، بارسێلۆنا گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی لیڤه‌رپوول كردووه، كه تێیدا ئه‌لێكس ڤیدال و بڕه پاره‌یه‌كی زۆری له پێناو گۆڕینه‌وه‌ی فلیپی كۆتینهۆ ته‌رخان كردووه، به‌ڵام هێشتا وڵام نه‌دراونه‌ته‌وه.
ئه‌لێكس ڤیدال وه‌رزی رابردوو به‌هۆی ئاستبه‌رزی دانی ئالڤێس له پێكهاته‌ی بلاوگرانا شوێنی نه‌بووه‌وه، ئه‌مساڵیش به‌هۆی ئاستبه‌رزی سێرجی رۆبێرتۆ دیسان بۆته قوربانی و له پلانه‌كانی لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا دوور خراوه‌ته‌وه.
ئه‌لێكس ڤیدالی 27 ساڵ، به ره‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنیاییه، پێشتر وه‌ك كاپتن نازناوی یۆرۆپا لیگی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێڤییا برده‌وه، دواتر له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی 2014 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی بارسا بكاته‌وه.