به‌شداریكردنی رامۆس له دێربی مه‌درید یه‌كلایی بووه‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید موژده‌یه‌كی خۆشی دایه هانده‌رانی یانه‌ی شایانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی رامۆسی بۆ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه كه رامۆس به‌شداری یاری دێربی مه‌درید ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رامۆس به ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی ئه‌ژنۆی چاك بۆته‌وه. ئه‌وه‌شی نووسیوه كه رامۆس به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری یاری دێربی مه‌درید ده‌كات.
رامۆس زیاتر له مانگێكه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تووشی بووه دوور كه‌وتبووه‌وه، یاریی دێربی مه‌درید، ده‌بێته ده‌رگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی رامۆس كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن له كاتژمێر 22:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێت.