چیڕۆکی ئەو کچ و کوڕانەی لە ژێر دەستەڵاتی داعش ھاوسەرگیریان کردووە

kurdistan24.net

K24 - حەسەن شام

کوڕ و کچێک کە لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعشدا ژیانی ھاوسەرگیرییان پێکھێناوە، چیرۆکی چۆنێتی ئەو ھاوسەرگیرییە بۆ کوردستان24 دەگێڕنەوە، بووک و زاوا دەڵێن، ئەگەر بە دڵی ئەوانیان نەکردایە لەگەڵ شاھیدەکانیان گیانیان لە دەستدەدا. ئەوان خوازیاری ئەوەن گرێبەستی ھاوسەرگیریان کە مۆری داعشی پێوەیە  بگۆڕن و بیروەرییە تاڵەکانیان لە گەڵیدا لەبیر بکەن.