به به‌رچاوی پۆلیس تۆمه‌تبارێك له به‌ندیخانه ده‌هێننه ده‌ره‌وه و ده‌یكوژن
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی بۆلیڤی، دوای ده‌ستگیركردن و تۆمه‌تباركردنی به تاوانی ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتنی منداڵێكی چوار ساڵان، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری منداڵه‌كه‌وه كوژرا.
پۆلیسى ناوچه‌ی رێیسی باكووری بۆلیڤيا ته‌رمی ئه‌و منداڵه چوار ساڵانه‌ییه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی پێشتر ناوی ئه‌و منداڵه، له ریزی ونبووان تۆماركرابوو.
دانیشتووانی ناوچه‌كه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان نه‌كرد تاكو حكوومه‌ت سزاكه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵكو هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر به‌ندیخانه و به به‌رچاوی پۆلیس و پاسه‌وانانی به‌ندیخانه، تۆمه‌تباره‌كه‌یان هێنا ده‌ره‌وه و دواتریش په‌تییان خسته مل و خنكاندییان.
به‌هۆی زۆری ژماره‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه، كه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌كه، پۆلیس نه‌یتوانی رێگرییان لێبكات و بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵبكات.
ئه‌و منداڵه چوار ساڵییه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، له‌گه‌ڵ دایك و باوكی هاتوونه‌ته ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرسه‌ی داپیره‌یاندا بكات، به‌ڵام دواتر بێسه‌روشوێن بووه، تا هه‌فته‌ی رابردوو، ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه، وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.
ئیڤان سامبرانا، به‌رپرسی هێزی تایبه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان، رایگه‌یاند، هه‌ردوو جه‌سته‌ی قوربانییه‌كه و كوژراوه‌كه، به‌ره‌و بالۆس بلانكۆش، شوێنێكی نزیكه‌ی لابازی پایته‌ختی بۆلیڤیایه، گوازراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
تا ئێستاش هیچ كه‌سێك به‌هۆی كوشتنی تۆمه‌تباره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌ستگیرنه‌كراوه، به‌ڵام پۆلیس گرته‌ی ڤیدیۆیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا سوودی لێوه‌ربگرن.