ئه‌مریكا یاسای سزاكانی ئێران درێژ ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا یاسای ئابڵۆقه‌كانی سه‌ر ئێران بۆ 10 ساڵی دیكه درێژ كرده‌وه.
یاسای سزاكانی ئێران له ساڵی 1996 ده‌رچووه و ئامانجیشی سزادانی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌یه كه له كه‌رتی وزی ئێران كار ده‌كه‌ن و له 31 كانوونی یه‌كه‌می 2016 كۆتایی ده‌هات.
ئه‌م یاسایه به ده‌نگی 419 له به‌رامبه‌ر ده‌نگێكی ناڕازی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی دیكه درێژ كرایه‌وه.
یاسایه‌كه تایبه‌ته به بواره‌كای بازرگانی، وزه، به‌رگری و بانكی كه په‌یوه‌ندیدارن به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و موشه‌كی بالستیكی ئێران و سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه ده‌سه‌پێنێت كه به‌هۆی چالاكییانیانه‌وه ده‌بنه به‌شێك له پرۆسه‌ی پێشخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و موشه‌كه‌كانی.
درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه هاوكاته له‌گه‌ڵ دوو رووداوی گرنگ به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئیران. یه‌كه‌م ساڵێك به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه به‌هۆیه‌وه سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵگیراون، له به‌رامبه‌ر سنووردار كردنی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیران.
دووه‌م، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئیران داوه كه پێی وایه ئێران به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئۆباماوه زۆر به‌هێز بووه.
یاسای سزاكانی ئێران ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا سزا به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت.
پێشتر ئۆباما داوا له كۆنگرێس كردبوو درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه دوا بخات، راشیگەیاند سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئامرازی پێویستی له‌به‌ر ده‌ست دایه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی پێشێل بكات.